riklam

ره‌وایه‌تییدان به‌ناوی ئایینه‌وه‌

kurdistani 11:16 AM - 2014-10-30
.

.

رێباز حه‌مه‌ده‌مین

هه‌ر پارتێك یان گرووپێكی سیاسی كۆمه‌ڵێك هۆكاری له‌پشته‌وه‌یه‌، به‌كومه‌ڵێك ئامراز ده‌یه‌وێت خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئامانجه‌ سیاسییه‌كانی خۆی، جا هه‌ر فكره‌و رێبازێك بێت، به‌عه‌لمانی‌و ئیسلامی سیاسییه‌وه‌، حزبیش ئۆرگانێكی سیاسییه‌و ئامانجی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌ ئسیلامی سیاسی‌و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكان‌و چۆنیه‌تی (شه‌رعیه‌ت) ره‌وایه‌تیدانیه‌تی به‌خۆیان له‌كاروباری رۆژانه‌یان بۆئانجی سیاسسیه‌كانیان، وه‌كو هه‌ر پارتێكی تری سیاسی كه‌ئامانجی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته‌، به‌ڵام ئه‌وان به‌ناوی ئایینه‌وه‌یه‌.

ئه‌وان دوایی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌نه‌ یاسای وڵات‌و نابێت كه‌س ره‌خنه‌ی لێبگرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه‌ حكوم ده‌كه‌ن، ئیسلامی سیاسی له‌كاری رۆژانه‌یدا رووبه‌ڕوی كێشمه‌كێش‌و ئاڵۆزی ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام خۆیان له‌گشت كێشه‌كان رزگار ده‌كه‌ن، چونكه‌ ره‌وایه‌تی به‌ناوی ئایینه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌خۆیان، زۆر به‌وریایی‌و تاكتیكی سیاسی‌و ستراتیجی سوود له‌ده‌ق‌و ئه‌ده‌بیات‌و كه‌لتووری ئاینی ئیسلام وه‌رده‌گرن، به‌ڕاكێشانیان به‌لای خۆیاندا، خۆیان ده‌كه‌نه‌ خاوه‌نی راسته‌قینه‌، به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی خۆیان تێكه‌ڵ به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، كاره‌ سیاسییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ به‌شێك له‌ئه‌ركی ئایینی.

ئیسلامی سیاسی به‌ئایه‌تێكی قورئان یان حه‌دیسێك یان ئیجتیهادێك یان فه‌توایه‌ك ره‌وایه‌تی ده‌ده‌نه‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانی خۆیان، ره‌وایه‌تی به‌ئانجه‌كانیان‌و هۆكاره‌كانیان ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی ده‌ده‌ن، ئیسلامگه‌راكان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ سوود له‌ئایین وه‌رناگرن، به‌ڵكو به‌ڕۆژگارو كات‌و شوێنی مه‌به‌ست سوودی لێوه‌رده‌گرن، ته‌نیا به‌ڕه‌چاوكردنی ئامانجه‌ سیاسییه‌كانیان سوودی لێوه‌رده‌گرن، له‌میكانیزمی ململانێكانیان زیاتر تاكتیك به‌كاردێنن له‌گه‌ڵ ئایه‌ت‌و حه‌دیسه‌كانیان، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێت ئه‌وا ئایه‌تێك یان حه‌دیسێك دێننه‌وه‌ كه‌ ره‌وایه‌تی شه‌ڕیان پێبدات.

له‌كاتی ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه‌ خۆیان به‌مه‌به‌ستی سیاسی به‌كاریدێنن، له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئاشتی‌و دیموكراسی‌و هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مان شێوه‌ ئایه‌ت‌و حه‌دیسێك یان فه‌توایه‌ت دێننه‌وه‌ كه‌ ره‌وایه‌تی ده‌ده‌نه‌ خۆیان، بۆیه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وان ته‌نیا به‌ناوی ئایینه‌وه‌ ره‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به‌سه‌رجه‌م كاره‌كانی خۆیان، سۆزی خه‌ڵك به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌ بۆ خۆیان راده‌كێشن‌و سوودی لێ وه‌رده‌گرن، چونكه‌ ده‌زانن به‌فكره‌و رێبازی تر ناگه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات‌و ئامانجه‌كانیان، ده‌نا ئیسلام حزبی بۆچییه‌؟ خه‌ڵك له‌ناو وڵاتێكی ئیسلامدا ئاشنایه‌ به‌كه‌لتوورو عورف‌و ئادابه‌كانی ئیسلامه‌وه‌، هیچ موسڵمانێك كێشه‌یی ئاینی نییه‌، كه‌س رێگری موماره‌سه‌ی كاریی ئایینی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ لێنه‌كراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئازادیی ئایینی بۆ ته‌نیا یه‌ك چركه‌ش رێگری لێنه‌كراوه‌، كه‌سێك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئایینی بێت، مزگه‌وت به‌ئازادی هه‌بێت، له‌باب‌و باپیرو خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ موسڵمان بن، چ پێویستیه‌كی به‌حزبێكی ئیسلامی سیاسییه‌ بۆئه‌وه‌ی فێری ئه‌ركه‌كانی ئایینمان بكات؟

مرۆڤی موسڵمان پێنج ئه‌ركی ئایینی هه‌یه‌ وه‌ك فه‌رزه‌ ئایینیه‌كانی ئیسلام، به‌مه‌ش تاكتیكی سیاسی‌و دووفاقیان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ موسڵمانێك كه‌ نه‌چێته‌ ناو ئه‌وانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌چێته‌ ناویانه‌وه‌ به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی داده‌نێن‌و خۆیان به‌ئه‌هلی به‌هه‌شت‌و فیرقه‌ی راسته‌قینه‌ ده‌زانن.
له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، ئیسلامی سیاسی دروشمی میانڕه‌وی به‌رزده‌كاته‌وه‌، له‌ڕۆژگارێكی تردا دروشمی جیهادو توندڕه‌وی به‌رزده‌ركردۆته‌وه‌، به‌ڵكو خۆی دووچاری شه‌ڕو كێشه‌یه‌ك ناكات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی دۆڕان‌و كۆتایی پێهێنان بێت به‌زه‌بری هێز، چونكه‌ له‌ناو گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكان شتێك نییه‌ به‌ناوی میانڕه‌وی توندڕه‌وی، چونكه‌ ئه‌و راستییه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌ سیاسییه‌كان كۆپیكراوی یه‌كترن، زۆرجار بوونی فره‌ گرووپی به‌فره‌یی له‌ئیسلام داده‌نێن، واتا له‌مه‌شه‌وه‌ هه‌ر به‌ناوی ئایینه‌وه‌ ره‌وایه‌تی به‌خۆیان‌و سه‌رجه‌م كاره‌كانی تریان ده‌ده‌ن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket