riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی پشگیری به‌پارێزگابوونی كۆیه‌ ده‌كات

kurdistani 03:43 PM - 2014-10-29
فراكسیۆنی یه‌كێتی كاری جددی كردووه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌

فراكسیۆنی یه‌كێتی كاری جددی كردووه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌

ئه‌مڕۆ 29-10-2014 لیژنه‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كۆیه‌، بۆ داواكاری به‌پارێزگاكردنی ئه‌و شاره‌ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، لیژنه‌ی ناوبراو له‌ هۆڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجامدا، داوایان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی كرد بۆ پشتیوانیكردن له‌ پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی كۆیه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فركسیۆنی یه‌كێتی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌ربڕی و به‌ لێژنه‌كه‌یان راگه‌یاند كه‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی كاری جددی كردووه‌ بۆ ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌، هه‌روه‌ك به‌ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاساكه‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای ئه‌ندامان بۆ خستنه‌ به‌رنامای كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.

PUKmedia  تایبه‌ت

31421529102014_11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket