شێركۆ میروه‌یس: جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری دیاله مافی كورده
kurdistani 01:44 PM - 2014-10-29زۆرێك له داموده‌زگا گرنگه‌كانی به‌غدا پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێت
شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قین له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی پێشوازیكرد له‌وه‌فدێك كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاری دیاله عامر مجمعی و هه‌ردوو قائمقامی شاری خانه‌قین و به‌عقوبه و لێپرسراوی ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتیه‌كانی خانه‌قین و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قین.
له‌دیدارێكدا باس له‌ره‌وش و بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت كرا، هاوكات رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه ئه‌منیه‌كانیان به‌رزنرخێنرا له پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و ناحه‌زانی دیموكراسی له هه‌ر هێرش و كرده‌وه‌یه‌كی ناحه‌زانه بكرێته سه‌ریان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه كه هه‌وڵه‌كان زیاتر بخرێنه‌گه‌ڕ له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری شاری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری و نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن.
پاشان ئاماژه كرا به بارودۆخ و ره‌وشی ئاواره‌كانی ناوچه‌كه‌و چۆنێتی دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له كاتی ئێستا پێوستن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی روبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له هه‌ڤاڵ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و پارێزگاری دیاله عامر مجمعی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دووان و سه‌ره‌تا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وتی: سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز پارێزگاری دیاله بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئاواره‌كان و كاروباری داموده‌زگا حكومیه‌كان بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانی قائمقامی قه‌زای خانه‌قین و رێكخراوه‌كانی كرد كه زیاتر سه‌رقاڵی كاروبار‌و خزمه‌تگوزاری جیاجیاكانن بۆ ئاواره‌كان، له هه‌مان كاتدا سه‌ردانی ئێمه‌شی كرد‌و قسه‌و باسمان له‌سه‌ر كۆی ره‌وشه‌كه كرد.
راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه تائێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی لوكاڵی پارێزگاكه‌یه‌و خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لیستی عیراقیه له رابردوودا باسمان كردووه‌و ئومێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری ئێمه به جێگری یه‌كه‌می پارێزگار كۆتایی پێبێت و بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
وتیشی: له‌ڕاستیدا پارێزگاكه‌ی ئێمه له سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتووه‌و سێ پۆستی سه‌ره‌كیش هه‌ن، ئه‌وانیش پارێزگار‌و جێگری یه‌كه‌می پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگارن، بۆیه ئێمه وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی گرنگی پارێزگاكه ماف و ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆمانمان ده‌وێت، چونكه پارێزگار به‌ر برایانی سوننه كه‌وتووه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ برایانی شیعه بووه‌و بیگۆمان جێگری یه‌كه‌م بۆ ئێمه ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه به‌ده‌نگه‌وه هاتن هه‌یه‌و واقعه‌كه وه‌كو خۆی ده‌بینن و ده‌زانن، به‌شداری ئێمه ده‌بێته ماییه‌ی به‌هێزكردنی حكومه‌ته‌كه بۆ خزمه‌گوزاری جیاجیا‌و گه‌یاندنی خزمه‌ت به‌كۆی دانیشتوانی پارێزگاكه، هه‌روه‌ها تا ئێستاش ئه‌وه‌ی قسه‌مان لێكردووه‌و یه‌ك لای بۆته‌وه‌و پێدانی ئه‌و پۆسته‌ش كه ئاماژه‌م پێكرد ئه‌و كاته ده‌بێت كه به‌ره‌سمی راده‌گه‌ێنرێت.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه هه‌یه، داعش سنورێكی دوور و درێژی هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه كه زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تره‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دروستكردووه ، پێشمه‌رگه‌ش تائێستا به‌رگری گه‌وره‌ی كردووه‌و بۆئه‌وه‌ی داعش زیاتر نه‌ڕوات، له هه‌مان كاتیش‌دا پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات جه‌له‌ولا و سه‌عدییه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق ئازاد بكرێت و كۆتایی به‌ڕه‌وشی ناله‌باری كه‌سوكارمان و ئاواره‌كانمان له خانه‌قین ببهێندرێت و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان .
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه پێشمه‌رگه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی داعش ده‌كات، شێركۆ میروه‌یس رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه هاوكاری داعشی بكردایه، ئێستا شتێك نه‌بوو ناوی عیراق بێت، به‌غداو هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی عیراق كه ئێستا به‌و شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه شه‌ره‌فی به‌رگری و خوێن به‌خشینی پێشمه‌رگه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه چاویان به قاره‌مانیه‌تی و مێژووی پێشمه‌رگه هه‌ڵنایه ئه‌وانه‌شی ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌ن هێشتا كاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی به‌عس له‌سه‌ریان ماوه‌و به‌چاویلكه‌ی به‌عسه‌وه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد و پێشمه‌رگه بكه‌ن ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی له ئاینده شتێك نامێنێت ناوی عیراق بێت مرۆڤ هه‌ست بكات كه خزمه‌تی ئه‌م ووڵاته بكات.
هه‌روه‌ها وتیشی : سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌نه‌فه‌سێكی درێژه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وشی عیراق كردووه ئێمه‌ش وه‌كو (ی.ن.ك) مرونه‌تێكی زۆر زیادمان نواندووه له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراقی تاكو ئێستا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جدی نیه له‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه، به‌ڵام بێگۆمان هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه له ئه‌زمونی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان له‌عیراق بكات پێشمه‌رگه روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌ن ئه‌وانن كه چاویان به‌خێرو خۆشی و ئاسوده‌ی عیراق هه‌ڵنایه‌ت.
هاوكات سه‌باره‌ت ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند رونیكرده‌وه: ئه‌وه‌ی كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه نزیكه‌ی 200 پێشمه‌رگه‌یه بۆ كۆبانێ و هه‌زارو سی سه‌د پێشمه‌رگه نیه، له‌هه‌مان كاتدا له‌سنوری موسڵ تا كۆباشی به هه‌زاران پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دان، پێشمه‌رگه رۆژێك له رۆژان ده‌هات بۆ شه‌ڕی تایفی و گه‌ره‌كه‌كانی به‌غدای ده‌پاراست و خوێنی ده‌به‌خشی و ئێستاش زۆرێك له داموده‌زگا گرنگه‌كانی به‌غدا پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێت، چونكه پێشمه‌رگه لێره‌دا ژماره‌كه‌ی له ئاستی پێوست دایه‌و به‌هیواین كه بتوانین له ئاینده ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه به‌یه‌كجاری له كۆڵی خه‌ڵكی عیراق و كوردستانیش بكه‌ینه‌وه.
پاشان پارێزگاری دیاله رایگه‌یاند: خۆشحاڵ بووین كه سه‌ردانی خانه‌قینمان كرد‌و به‌یاوه‌ری قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین و به‌رپرسه‌كان هه‌وڵه‌كانی خۆمان چڕكرده‌وه بۆ دابینكردنی زه‌ویه‌كی گونجان بۆ دانان و كه‌ره‌ڤانه‌و ته‌رخانكردنی پێداوستی بۆ ئاواره‌كان.
وتیشی : ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی كه رووبه‌ره‌كه‌ی 300 دۆنمه كرا بۆ دانانی ئه‌و كه‌ره‌ڤانه‌و پێداوستیانه كه پێوستن بۆ ئاواره‌كان كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوی یونسێفی جیهانیه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها داواكارین له حكومه‌تی ناوه‌ندی به زووترین كات هاوكاری پارێزگای دیاله بكات بۆئه‌وه‌ی كاره‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ین.
راشیگه‌یاند: ئه‌و بڕه پاره‌ییه‌ی بۆ ئاواره‌كان دیاری كراوه ته‌نها بۆ دابینكردنی شوێنه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته سێ ملیارد دیناری عیراقی و بۆ فریاكه‌وتنیش 10 ملیار دیناره‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شمان پێگه‌یشتووه‌و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ك ده‌ست ده‌كه‌ین به جێبه‌جێكردنی كاره‌كانمان له ناوچه‌كه.
رونیشیكرده‌وه: له ئێستا هه‌وڵه‌كانی خۆمان له پێناو هاوكاریكردنی ئاواره‌كان چڕ كردۆته‌وه‌و له ئاینده‌شدا پلان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، هاوكات ئه‌و ئاواره‌كانه‌ش له‌ناوچه‌كه‌ن به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌پارێزرێن.
PUKmedia دیار جه‌وهه‌ر- خانه‌قین
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28