riklam

ئه‌ڵمانیا هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات په‌نابه‌ری سوری داڵده‌ ده‌ده‌ن

kurdistani 11:33 AM - 2014-10-29
هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێی سوریا به‌رزده‌نرخێنن

هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێی سوریا به‌رزده‌نرخێنن

ئه‌ڵمانیا نیو ملیار یورۆ بۆ هاوكاری و یارمه‌تی په‌نابه‌رانی سوریا ته‌رخان ده‌كات، مفه‌وه‌زی كۆمیسیونی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش پێی وایه‌ ده‌بێت زۆر زیاتر هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ڕووی مادیه‌وه‌ بكرێت كه‌په‌نابه‌رانی سوری تیایه‌.

له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره‌ جیهانیه‌دا كه‌ تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌رانی سوری ئه‌نجامدرا سێ شه‌ممه‌ 28-10-2014 و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك شتاینمایه‌ر رایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا وڵاته‌كه‌ی نیو ملیار یۆرۆ وه‌ك یارمه‌تی مرۆیی و هاوكاری بنیاتنان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا بۆ په‌نابه‌رانی سوری ته‌رخان ده‌كات.

شتاینمایه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌بوو له‌داهاتوودا پلانی باشتر بۆ یارمه‌تی مرۆیی له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ دابنرێت.


هه‌رله‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وڵاتانی دراوسێی سوریاداو هه‌ڵوێستی ئه‌وانی له‌داڵده‌دانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی په‌نابه‌ران به‌رزنرخاند دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ جیهان په‌نابه‌ران به‌ته‌نیا جێناهێڵن.


لای خۆشیه‌وه‌ مفه‌وه‌زی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له‌هاوكاری مادی زیاتركرده‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌په‌نابه‌رانیان له‌خۆ گرتووه‌.

شایانی باسه‌ له‌كۆنگره‌كه‌دا نوێنه‌ری 40 وڵاتی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌ تیایدا به‌شداربوون له‌وانه‌ به‌رپرسی نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌پێی راپۆرتێكی پێشتری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان شه‌ش ملیۆن و نیو په‌نابه‌ری سوری به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه‌ پێویستیان به‌یارمه‌تی هه‌یه‌له‌وانه‌ سێ ملیون و دووسه‌د هه‌زار له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر وڵاتانی لوبنان و ئوردون و توركیاو عیراق.

 لای خۆشیه‌وه‌ رێكخراوی منداڵانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یونسیف) رۆژی 27-10 هۆشداری له‌سه‌ر ره‌وشی خراپی په‌نابه‌رانی سوری و عیراقی دا كه‌ روبه‌ڕووی ره‌وشێكی خراپ بوونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی كه‌وه‌رزی زستان هاتۆته‌پێشێ.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌/ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket