riklam

پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان

kurdistani 07:42 PM - 2014-10-28
پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌كه‌ركوك

پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌كه‌ركوك

ئه‌مڕۆ 28-10-2014 له‌ سیمینارێكدا له‌ شاری كه‌ركوك كه‌ رێكخراوی په‌نا بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان سازیكردبوو، تاووتوێی ره‌شنووسی یاسایه‌ك بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی كرا.

به‌شداربووانی سیمیناره‌كه‌ كه‌ له‌ رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له‌ مافه‌كانی ژنان و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك ئاماده‌بوون، لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرۆژه‌یاسایه‌ خرایه‌ڕوو.

له‌ سیمیناره‌كه‌دا، به‌شداربووان روونیانكرده‌وه‌ كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 11 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی رزگاركردنی عیراق و ئازادبوونی شاری كه‌ركوك، هه‌مان یاساو رێساكانی كۆنی عیراق له‌ كه‌ركوك په‌یڕه‌وده‌كرێت.

راشیانگه‌یاند: ئه‌و یاسا كۆنانه‌ رێگرن له‌پێش مافه‌كانی ژنان و قه‌یدو به‌ندی رۆژانه‌ بۆ مافه‌كانی ژنان له‌ كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك بوونه‌ته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان.

چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه‌ركوك ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا یاسای تایبه‌ت به‌ نه‌هێشتنی توندوتیژی خێزانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان كاری پێناكرێت، بۆیه‌ بڕیاردرا ره‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ رێگای په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوكه‌وه‌ پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاساكانی هه‌رێم له‌ بواری ژنان ببنه‌ نموونه‌یه‌كی زیندوو بۆ هه‌موو عیراق.

PUKmedia   عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

29411928102014_55.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket