كاوفمان: گرنگه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه توندوتیژی روونه‌دات
kurdistani 07:29 PM - 2014-10-28ته‌كید له‌سه‌ر خۆپیشاندانی هێمنانه كرایه‌وه
له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه كوردیه‌كان په‌رله‌مانتار د.ستیفان كاوفمان له‌سه‌ر لیستی پارتی CDU رۆژی رۆژی دووشه‌ممه 27-10-2014، له‌شاری شتوتگاردی ئه‌ڵمانیا ئه‌گه‌رو پیشهاتهكان و پرسی كۆبانی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و رووداوه‌كانی شه‌نگال و هه‌ڵوێستی توركیا‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگان و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌رزانه‌ی كورد‌و پێشمه‌رگه بووه ته‌وه‌رو بابه‌تی گفتوگۆیه‌كی كراوه..
په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانی د.ستیفان كاوفمان كه‌ماوه‌ی دووهه‌فته‌یه له‌توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و چاودێری باردۆخه‌كه‌ی كردووه‌و چه‌ندین به‌سه‌رهات و رووداوی به‌چاوی خۆی بینیوهودڵگرانی خۆی له‌بارودۆخه‌كه راگه‌یاند.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی بۆ شه‌نگال و ناردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌و پرسی كۆبانێ بیروڕای خۆی ده‌ربڕی و هه‌ڵوێستی CDU ی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا خسته‌به‌رچاو بیروبۆچونه‌كان مایه‌ی خۆشحاڵی به‌شداربوان بوو.
سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌ڵمانیا د.ستیفان كاوفمان پێی وابوو ئه‌و چالاكیانه شێوازێكی مه‌ده‌نی و هێمانانهی باشی به‌خۆوه بینیوه وه‌ك ئه‌و وتی: هیوادارین كه‌ئه‌و رێپیوان و خۆپیشاندانانه هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات و به‌هێمنی به‌ڕێوه‌بچێت تا بتوانن ئامانج و په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌ننه رای گشتی و حكومه‌ت.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی CDU سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری وه‌ك ده‌رهاویشته‌ی هێمنی و به‌رێوه‌چوونی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌كاتێكدا كهلهژێر چاودێریدایه پێی وابوو تێڕوانینه‌كان له‌سه‌ر په‌كه‌كه گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌و وه‌ك ده‌بینن له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌س رێگرنییهو به‌ئازادانه رێپێوان ده‌كه‌ن، بۆیه تكاده‌كه‌ین هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و خۆپیشاندان و رێپێوانانه لهریڕهوی مه‌ده‌نیانه ده‌رنه‌چێت و ئاشتی و سه‌قامگیری و هێمنی ئه‌ڵمانیا گرنگه بپارێزرێ، چونكه ئێمه تا ئه‌وكاته ده‌توانین پشتیوان وهاوكارو هاودهنگتان بین كه‌به‌و شیوازه به‌رێوه بڕوات له‌وه بترازێ ناتوانین پشتگیریتان بكه‌ین، چونكه ئه‌وسا كاره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ست وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و دادگاكانهوهو رێڕه‌وی یاسایی وه‌رده‌گرێ سهرنجامهكهی هه‌رچیه‌ك بێ..!! د.ستیفان كاوفمان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا داوایكرد ئهوشێوازهجوانهی كه‌تائێستا نیشانتانداوه لهچالاكیهكانتاندا تێكی مه‌ده‌ن.
په‌رله‌مانتای CDU د.ستیفان وتیشی: دنیا چاوی لهئاشتیهو به‌وردی چاودێری ده‌كرێ، زۆر گرنگه هه‌نگاوه‌كانی ئاشتی له‌توركیا بچێته پێشه‌وه بۆیه هیوادارین توندوتیژی له‌سه‌ر ده‌ستی په‌كه‌كه ڕونه‌دات تا ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێ (په‌كه‌كه) كه دوێنێ له‌لیستی تیرۆردا دانرابوو..!!په‌كه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نییه.
سه‌باره‌ت به‌م دانیشتنه چالاكوانی رێكخراوه‌كه سه‌رهه‌نگ حسین جێگری به‌رپرسی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان لهشتوتگارد، ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و دانیشتنه‌دا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆرگرنگ بوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كهگوێبیستی په‌رله‌مانتار د.ستیافان كاوفمان بووین له‌نزیكه‌وه بیروبۆچونی جوانمان گوێ لێ‌بوو.
چه‌ندین پێشنیار‌و بۆچونی خۆشمان سه‌باره‌ت به‌هاوكاری زیاتر به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه‌به‌ره‌و زستان ده‌ڕۆین خسته‌ڕوو،باسمان له‌هاوكاری مرۆیی بۆئاواره‌كانی شه‌نگاڵ و كۆبانێ كرد دیاره ئه‌م دانیشتنه به‌شێكه له‌زنجیره دانیشتنێك كهپێستر كردومانه‌و بۆ داهاتوش به‌رده‌وام ده‌بین.
ئێمه داوامان له‌م په‌رله‌مانتاره كرد كه‌سه‌ردانی كوردستان بكات وله‌نزیكه‌وه چاودێری باشتری بارودۆخه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌رووی مرۆیی و ژیانی ئاواره‌كانه‌وه له‌به‌رامبه‌ردا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و بهڵێنیدا كه‌به‌زوویی كارله‌سه‌ر پێشنیار‌و راسپارده‌كان بكات.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
فۆتۆ: سه‌رهه‌نگ حسین
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19