riklam

سیروان.. جوتیاران داوای پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌كه‌ن

kurdistani 07:01 PM - 2014-10-28
داوای پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌كه‌ن

داوای پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌كه‌ن

جوتیارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور داوای پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌رچی قه‌رزێكی زۆریان له‌ تۆوی گه‌نم و كرێی گواستنه‌وه‌ و كوتی كشتوكاڵی له‌وه‌رزی رابردوودا هاتۆته‌ سه‌ر، به‌ڵام هێشتا پاره‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ له‌ ئێستاشدا كه‌ وه‌رزی گه‌نم چاندنه‌پاره‌یان نییه‌ زه‌ویه‌كانیان به‌گه‌نم بچێنه‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ بكرێت له‌ پێدانی پاره‌كانیان.

عوسمان مسته‌فا كه‌ جوتیارێك بوو له‌به‌رده‌م بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ ناحیه‌ی سیروان چاوه‌ڕێی پاره‌ی گه‌نمی ده‌كرد به‌
PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ گه‌نمم ته‌سلیم كردوه‌ته‌وه‌ به‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌تا ئێستا وه‌رزی چاندنی گه‌نمه‌ هێشتاپاره‌ی وه‌رزی رابردووم وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

وتیشی: هه‌موو جوتیاران قه‌رزاری پاره‌ی تۆوی گه‌نم و كوتی كشتوكاڵی و كرێی گواستنه‌وه‌ و كرێی ده‌راسه‌ن ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌م راستیانه‌ بزانێت ئه‌گه‌ر ئێستاش ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ چاندنی زه‌ویه‌كانمان پاره‌مان پێویسته‌.

عادل باقی كڕیاری گه‌نمی جوتیاران بووه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گه‌نمێكی زۆری جوتیارانم كڕیوه‌ ئه‌وانیش قه‌رزای تۆوی گه‌نم و كوت و كرێی گواستنه‌وه‌ن له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌یه‌م پاره‌ وه‌ر بگرم پێم نادرێت ئێستا هه‌موو جوتیاران نیگه‌رانن له‌م دۆخه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات حه‌قی جوتیاران بدرێت.
 
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌  عه‌لی عوسمان به‌ریوبه‌ری ناحیه‌ی سیروان له‌ لیدوانێكدا به‌ پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند  له‌ رابردوودا له‌ درێژه‌ی هه‌وله‌كانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ و ناحیه‌ی سیروان ئه‌و بنكه‌یه‌مان كرده‌وه‌ له‌ ئیستدا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق  پێویسته‌ له‌سه‌ری هه‌ستێت به‌ناردنی پاره‌ی  ئه‌و گه‌نمه‌ .

وتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگای سلێمانی و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق قسه‌مان كردووه‌ و ساكاڵای هاووڵاتیانمان پێ راگه‌یاندون و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرێت
 
جێگه‌ی ئاماژه‌پێكرد، هه‌زارو 700 جوتیار نزیكه‌ی 30 هه‌زار تۆن گه‌نمیان له‌ بنكه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ ناحیه‌ی سیروان ته‌سلیم كردووه‌، به‌ڵام ته‌نها 400 جوتیاریان  چه‌كی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان وه‌رگرتووه‌ له‌ ئێستاشدا بۆ دووباره‌ چاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان پێویستیان به‌پاره‌یه‌.
 
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-سیروان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket