گه‌وره‌ترین كاروانی كۆمه‌ك له‌ئه‌ڵمانیاوه ده‌گاته‌وه هه‌رێم
kurdistani 02:29 PM - 2014-10-28بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی شه‌نگال و كۆبانێ
ره‌وه‌ندی كوردی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا به‌گشتی و له‌ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی جگه پشتگیری سیاسیان له شه‌نگال و كۆبانێ له پڕۆسه‌یه‌كی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری لۆجیستی بۆ ئاواره‌و لێقه‌وماوانی ده‌ستی تاقمی تیرۆریستی داعش ده‌یان تۆن له كه‌ل وپه‌ل وجل و به‌رگ و پێداویستیان كۆكردۆته‌وه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن رێكخراوی سنوور‌و كۆمیته‌ی پشتیوانی له ئاواره‌كان (C.R.K.R) له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی (به‌رلین، هانۆڤه‌ر، میونشن، نۆره‌نبێرگ، فرانكفۆرت، كۆبڵێنز) له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاری ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكردوه‌و تاكۆتایی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌لایه‌ن چه‌ند كوردێكی چالاكوانی بواری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی چه‌ند شاره‌وانیه‌ك له‌ئه‌ڵمانیاو چه‌ند پارتێكی سیاسی له‌وانه (SPD ,CDU, Linke) هاوكاری ده‌كرێن.
بڕیار وایه سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای (K&M) له‌شاری نۆره‌نبێرگه‌وه بنێردرێته‌وه كوردستان و دوو كارمه‌ندی رێكخراوه‌كه پاره‌كان ده‌به‌نه‌وه‌و له‌وێ راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی خێرخوازی ده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئاواره‌كانی شه‌نگال و كۆبانێ-دا.
تاهیر ره‌حیم یه‌كێك له سه‌رپه‌رشیارانی هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌وهاكاریانه بۆ PUKmedia دواو وتی: له‌ڕێی رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه به‌و كاره خێرخوازیه هه‌ستاوین و سه‌ره‌تا له‌ڕێی په‌یوه‌ندیه‌تایبه‌تیه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌ستمان پێكرد و له‌لایه‌ن ره‌وه‌ندی كوردی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانه‌وه پێشوازی له‌و بیرۆكه‌یه‌مان كرا، دواتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارته سیاسیه‌كان و چه‌ند ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌ڵمانی شاره‌وانیه‌كان كرد‌و چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی وه‌ك رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و رۆژنامه‌ی لۆكاڵیش بانگه‌وازه‌كه‌یان بۆ بڵاوكردینه‌وه.
راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هاوكاری كراین و پڕۆژه‌كه‌مان بووبه پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و ئێستا ده‌یان تۆن پێداویستی و جل و به‌رگی زستانه ئاماده‌ن و له‌ڕۆژانی داهاتوودا ده‌یانێرینه‌وه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌و هاوكاریانه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: به‌و پێیه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان رابردوویه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌كردنی ئاوه‌ره‌كان له ئه‌فریقاو بۆسنه‌و ئۆكرانیا هه‌یه هه‌مانشت بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی ناوی شه‌نگال و كۆبانێ كه پێناسه‌یه‌كی نوێ له زوڵم و به‌رگریكردن بۆته‌هۆی ئه‌وه ئه‌ڵمانه‌كان زۆر به په‌رۆشه‌وه به‌ده‌نگمانه‌وه‌بێن، زۆر له ئه‌ڵمانه‌كان ده‌یانویست به پاره یارمه‌تی بده‌ن، به‌ڵام ئێمه وتمان پاره وه‌رناگرین ته‌نها كه‌لوپه‌ل له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێكیان ده‌چوون به پاره پۆشاكی نۆییان ده‌كڕی و بۆ ئێمه‌یان ده‌هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌زگایه‌كی ته‌ندورستی 80 ته‌خته‌ی قه‌ره‌وێڵه‌ی مۆدێل تازه‌ی پێشكه‌ش به رێكخراوه‌كه‌مان كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هاوكاری نییه بۆ گوێزانه‌وه‌ی بۆ كوردستان كه نزخه‌كه‌ی زیاتر له 160 هه‌زار یۆرۆیه.
هه‌روه‌ها شێركۆ ره‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌كه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك ناوه‌ندی كولتوری كورد له نورنبێرگ هاوڕێ له‌گه‌ڵ رێكخراوی سنوور چه‌ند مانگێكه ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگال و كۆبانێ كردوه‌و یارمه‌تیه‌كانیش بریتین له پێداویستیه‌ك وه‌ك جل و به‌رگی زستانه‌و پێڵاو و به‌تانی و جل و به‌رگی منداڵانه‌و كه‌لوپه‌لی جۆراوجۆر.
وتیشی: ناوه‌ندی كولتوری كورد به پێویستی ده‌زانێت سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی كوردانی دانیشتوی شاره‌كانی نورنبێرگ و فورت و ئێرلانگن و رگنسبۆرگ و ئاوگسبۆرگ و دارمشتادو هاووڵاتیه ئه‌ڵمانه‌كان بكات كه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه هاتوون، وه هاوكاریه‌كان تا كۆتایی مانگ وه‌رده‌گرین.
راشیگه‌یاند: هیوادارین بتوانین به‌زووترین كات بیانگه‌یه‌نینه‌وه كوردستان و دابه‌شی بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به تێچووی ناردنه‌وه‌ی باره‌كان بۆ كوردستان شێركۆ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور ئه‌ركی تێچوونه‌كه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بڕیاریش وایه هه‌ندێك كۆمپانیای تریش یارمه‌تیامان بده‌ن.
هه‌روه‌ها داوای له كۆمپانیا كوردیه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێمی كوردستان كار ئاسانیان بۆ بكات بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییانه.
رونیشیكرده‌وه كه هه‌ر كۆمپانیه‌كی ئه‌ڵمانیا پشتویانی له كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بكات له‌لایه‌ك ده‌بێته ریكلام بۆ ناساندی له‌لایه‌كی تریشه‌وه حكومه‌ت له هه‌ندێك باج خۆش ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارتی سه‌وز GRÜNE له‌باكوری ئه‌ڵمانیا له‌ڕێی چه‌ند ئۆفیس و رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه‌وه هه‌مان پڕۆسه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی ده‌ستپێكردوه‌و ئه‌وانیش بڕیار وایه ره‌وانه‌ی كوردستانی بكه‌نه‌وه.
شه‌مال زه‌نگه‌نه ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئه‌و پارته له شاری كییل به PUKmedia ی ڕایگه‌یاند كه پارته‌كه‌یان بارێكی زۆری له جل و به‌رگ و پێداویستی ناوماڵ و كۆمه‌كی كۆكردۆته‌وه‌و بڕیار وایه له‌ڕۆژانی داهاتوودا له‌ڕێی رێكخراوی پزیشكانی بێسنوره‌وه بینێرنه‌وه كوردستان و به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شی بكات.
PUKMedia بورهان ئه‌مین- ئه‌لمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23