سینه‌ماكارانی كورد به‌شداری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوزه‌بی ده‌كه‌ن
kurdistani 03:43 PM - 2014-10-27به‌ئاماده‌بوونی سینه‌ماكارانی كورد فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی ده‌ستیپێكرد
به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكارانی كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی"، "مه‌مه‌د ئه‌كتاش"، "هیشام زه‌مان" و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆك "ئه‌یوب ره‌مه‌زان"، هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی له وڵاتی ئیمارات ده‌ستیپێكرد.
به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكارانی كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی"، بهرههمهێنهرو سیناریۆنووسی كورد "مه‌مه‌د ئه‌كتاش"، ده‌رهێنه‌ری كورد "هیشام زه‌مان" و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆك "ئه‌یوب ره‌مه‌زان"، كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رچاوه‌كانی كلتووری و هونه‌ری وڵاتی ئیمارات، "عه‌لی ئه‌لجابری" به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی، ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی ئیمارات و وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "له ئه‌لفه‌وه تا بێی" From A To B له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ئیماراتی "عه‌لی مسته‌فا" و به‌رهه‌می وڵاتی ئیمارات، هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی كاتژمێر 9ی شه‌وی هه‌ینی 23ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2014 له هۆڵی گه‌وره‌و به‌شكۆی كۆشكی ئیمارات له شاری ئه‌بوزه‌بی له وڵاتی ئیمارات ده‌ستیپێكرد.
له ده‌ستپێكی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌تا كاتژمێر 6ی ئێواره لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی له‌به‌رچاوی كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهانه‌وه، چوونه سه‌ر مافوره‌ی سووری ئه‌م فێستیڤاڵه‌و له درێژه‌دا ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ له‌وانه: سینه‌ماكاری كورد "هیشام زه‌مان" وه‌كو ده‌سته‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی فیلمه ئیماراتییه‌كان و پاشان ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی جۆراوجۆر، له‌وانه: سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد"، به‌رهه‌مهێنه‌ری كورد "مه‌مه‌د ئه‌كتاش" و سیناریۆنووسی فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" و هه‌روه‌ها "ئه‌یوب ره‌مه‌زان" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای دهۆك و یه‌كێك له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان چوونه سه‌ر مافووری سووری ئه‌م فێستیڤاڵه.
له درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌تا "عه‌لی ئه‌لجابری" به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی ناو هۆڵی كۆشكی ئیماراتی كرد‌و له درێژه‌دا داوای له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "له ئه‌لفه‌وه تا بێی" به‌رهه‌می وڵاتی ئیماڕات و له ده‌رهێنانی "عه‌لی مسته‌فا"ی كرد تا بێنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ‌و دوای ناساندنی ئه‌وان، سه‌باره‌ت به گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه به فیلمێكی ئیماراتی چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكهشكردو له درێژه‌شدا هه‌ركام له ستافی ئاماده‌كردنی ئه‌م فیلمه وته‌یه‌كی كورتیان پێشكهشكردو له كۆتایی یه‌كه‌م شه‌وی فێستیڤاڵدا، فیلمی سینه‌مایی "له ئه‌لفه‌وه تا بێی" چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی، كه بریتین له: ئه‌كته‌ری ناوداری هیندستانی "عیرفان خان" - سه‌رۆكی لیژنه‌ی دادوه‌ران، "وكینی لریدج" - نووسه‌ر له ئه‌لجه‌زایر، "ئێستیون شاینبێرگ" - بهرههمهێنهرو ده‌رهێنه‌ر له به‌ریتانیا، "كیت شۆرتلهند" - نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر له ئوستوراڵیاو "عه‌لی سوله‌یمان" - ئه‌كته‌ر له فه‌ڵه‌ستین، 18 فیلمی سینه‌مایی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و خه‌ڵاتی گه‌وره‌و ته‌ندیسی "مرواری ره‌ش" به براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ن.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی له دوو شانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی ئه‌بوزه‌بی له سینه‌ما ڤۆكسی هۆڵی مارینا ماڵی شاری ئه‌بوزه‌بی نمایشده‌كرێت و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ له‌گه‌ڵ 17 فیلم له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا، ئێران، چین، مۆراكۆ، روسیا، كۆریای باشوور، دانیمارك، هۆنگ كۆنگ، قه‌ته‌ر، ئیمارات، مۆریتانی، لوبنان و ئه‌ڵمانیا ركابه‌ری ده‌كات.
ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی فیلمه ئیماراتییهكانی هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی، كه بریتین له: سینه‌ماكاری كوردی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویج "هیشام زه‌مان"، "فه‌رید بێنل یه‌زید" - سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ران له مۆراكۆ، "ئیبراهیم ئه‌لحه‌ساوی" - ئه‌كته‌رو سیناریۆنووس له سعودیه، "فاتیمه ئهڵڕهماهی" - بهرههمهێنهرو ده‌رهێنه‌ر له قه‌ته‌رو "عه‌بدوڵڵا ساڵح" - ئه‌كته‌رو ده‌رهێنه‌ر له ئیمارات فیلمه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ له سینه‌ماكارانی ئیماراتی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و خه‌ڵاتی گه‌وره‌و ته‌ندیسی "مرواری ره‌ش" به براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ن.
هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی ئه‌بوزه‌بی به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی"، به‌شی پێشبڕكێی "ئاسۆی نوێی"، به‌شی پێشبڕكێی "فیلمه بڵینده دیكۆمێنتارییه‌كان"، به‌شی "نمایشی سینه‌مای جیهان"، به‌شی پێشبڕكێی "كورته فیلمه چیرۆكی و دیكۆمێنتارییه‌كان"، به‌شی پێشبڕكێی "فیلمه ئیماڕاتییهكان"، به‌شی "نمایشی تایبه‌تی كۆمه‌ڵه فیلمه‌كانی سینه‌ماكاری ناوداری سینه‌مای جیهان فرانسوا تڕۆفۆ"، به‌شی "نماشی فیلمه كلاسیكییه‌كان"، "چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆرانه سه‌باره‌ت به هونه‌ری سینه‌ما" و هه‌روه‌ها "كۆڕی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندی فیلمه‌كان" له رۆژانی 23ی ته‌شرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر تا 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014 له هۆڵی گه‌وره‌ی كۆشكی ئیمارات و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی سینه‌مایی "مارینا ماڵ" له شاری ئه‌بوزه‌بی له وڵاتی ئیمارات یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ فیلمی ئه‌بوزه‌بیدا 197 فیلم له سینه‌ماكارانی 61 وڵاتی جیهان، له‌وانه: ئه‌مریكا، ئێران، چین، ئیمارات، فه‌ڕه‌نسا، عیراق، میسر، ئیتاڵیا، مۆراكۆ، كۆریای باشوور، روسیا، ژاپۆن، به‌ریتانیا، دانیمارك، لوبنان، ئه‌ڵمانیا، قه‌ته‌ر، گورجستان، كۆماری چێك، ئیتیۆپی، تایوان، هۆنگ كۆنگ، كه‌نه‌دا، هیندستان، ئیسپانیا، ئه‌لجه‌زایر، سێربستان، تۆركیا، ئه‌رده‌ن، ئیرله‌ندا، هه‌نگاریا، فینله‌ندا، كۆلۆمبیا، سوریا، ئوستراڵیا، كوبا، نه‌رویج، به‌لژیكا، سوید، به‌رازیل، یه‌مه‌ن و هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
له‌لایه‌ن به‌رپرسانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌بوزه‌بییه‌وه خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلاری و ته‌ندیسی "مرواریی ره‌ش" بۆ باشترین فیلمی به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كی"، خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دۆلاری و ته‌ندیسی "مرواریی ره‌ش" بۆ فیلمی دووه‌می ئه‌م به‌شه، خه‌ڵاتی 20 هه‌زار دۆلاری بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و ئه‌كته‌ری ئافره‌تی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ دیاریكراوه‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرنگی نه‌قدی تریش بۆ به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌ستنیشانكراوه.
وێنه‌كان: مه‌نسور جیهانی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24