riklam

داوای زیادكردنی وانه‌ی جینۆساید ده‌كرێت

kurdistani 07:48 PM - 2014-10-26
گرنگه‌ كاره‌ساته‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كان به‌ خوێندكاران بوترێنه‌وه‌

گرنگه‌ كاره‌ساته‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كان به‌ خوێندكاران بوترێنه‌وه‌

سه‌رۆكی به‌شی یاسای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆژه‌ی جێگیركردنی وانه‌ی جینۆساید له‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندندا ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زاستی ده‌كات، داواشده‌كات له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆ ئه‌م پرۆگرامه‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ جێگیربكات، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌نها ده‌ستخۆشیان له‌ پرۆژه‌كه‌ كردووه‌و وه‌ڵامی جێگیركردنی وانه‌كه‌یان نه‌داوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاواره‌ حسێن سه‌رۆكی به‌شی یاسا له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مساڵ كه‌ به‌شی یاسا ده‌كرێته‌وه‌ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌باشمانزانی بیكه‌ینه‌ وانه‌یه‌كی خوێندن، له‌كاتێكدا ته‌واوی گه‌له‌كانی جیهان داوای سه‌ربه‌خۆیی یان بۆ به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی كاره‌ساتی جینۆساید ده‌كه‌ن.

وتیشی: به‌وپێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆساید كراوه‌، دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق و په‌رله‌مانی عیراق ناساندویه‌تی، گرنگه‌ ئه‌م وانه‌یه‌ بخوێنرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش دراوه‌ته‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانان و رێكخراوه‌كان، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا ته‌نها ده‌ستخۆشیان كردووه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ حه‌مید مسته‌فا خوێندكاری به‌شی ئینگلیزی له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شتێكی باشه‌ به‌ ئه‌كادیمی و هاوتا له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ جیهانییه‌كان بێت، به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئه‌م وانه‌یه‌ ده‌خوینن وانه‌كه‌ جێگیربكرێت، به‌تایبه‌ت به‌وپێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ پایته‌ختی ئاشتییه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌م رێگه‌یه‌وه‌ كاره‌ساته‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كانیش به‌ خوێندكاران بوترێنه‌وه‌.

هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، راز جه‌بار خوێندكار له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ جینۆسایدی به‌سه‌ردا هاتووه‌و گه‌لی كورد ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌ربه‌خۆ نیه‌، گرنگه‌ ئه‌م وانانه‌ به‌ نه‌وه‌ی نوێ بوترێنه‌وه‌و هه‌وڵبدرێت ئاگاداربن له‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یاندا هاتووه‌.

جێی باسه‌، گه‌لی كورد له‌ رابردوودا روبه‌ڕووی جیۆساید كراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن دڕنده‌كانی مێژووه‌وه‌، له‌ ئێستاشدا ساڵانیكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و تاوانی جینۆسایدانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا گه‌شه‌یكردووه‌ به‌شیكی زۆریان شاره‌زای وردی تاوانی جینۆسایدی گه‌لی كورد نین، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ رێگه‌ی وانه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ئاشنابكرێن به‌و مێژووه‌وه‌.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

7451926102014_12.jpg

16451926102014_14.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket