چۆن‌و كێ ده‌چێت بۆ كۆبانێ؟
kurdistani 12:09 PM - 2014-10-26هه‌ر كاتێك یه‌په‌گه ئاگاداریدا بۆ چوونیان ئه‌و كاته ده‌توانن بچن
دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌كی ترەوە رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی رۆژئاڤا، مه‌سه‌له‌ی ناردنی هێز بۆ كۆبانێ به‌گه‌رمی كه‌وته بەرباس، به‌ڵام له‌میدیاكاندا چه‌ندین جۆر لێدوان دەدرێ له‌سه‌ر میكانیزمی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر له‌كۆبانێ. روون نییە ئه‌و هێزانه كێن‌و چۆن ده‌ڕۆن، كێ فه‌رمانده‌ییان ده‌كات.
رێوشوێنی لۆجستی
لێدوانه‌كان له‌وباره‌یه‌وه هه‌مه‌جۆرن، هه‌ندێك ده‌ڵێن (هێزی پێشمه‌رگه‌یه، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن هێزه‌كانی رۆژئاڤان له‌باشووری كوردستان، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن، هێزه‌كانی سوپای ئازادی سوریاش ده‌چن) له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌موو چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی توركیان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك تاكو ئه‌و هێزانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ رۆژئاڤا.
دوو رۆژی رابردوو، باپیر كامه‌لا ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی وتووه: ناردنی هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به‌كاتی زیاتر هه‌یه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێوشوێنی لۆجستی، چونكه ئه‌و هێزه سنووری دوو وڵات ده‌بڕێت. هه‌روا مافی توركیاشه زانیاریی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی به‌ناو خاكه‌كه‌یدا تێده‌په‌ڕێت پێویسته بزانێت ئه‌و هێزه له كێ‌و چی پێكهاتووه.
پێنج سه‌عات رێده‌كه‌ن تاكۆبانێ
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەڵێت: ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كرێت، هێزێكی بچوكه دوای ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی رۆیشتنی ئه‌و هێزانه ته‌واو ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێن. تاكه ده‌روازه‌ی چوونی پێشمه‌رگه‌ش رێگای ئه‌و وڵاته‌یه، ئه‌و هێزه بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌عات له‌ناو خاكی توركیا رێدهكهنو پاشان ده‌گه‌نه كۆبانێ.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی هێزه‌كه‌وه دەشڵێت: ئه‌و هێزه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و په‌یوه‌ندی بهحزبایهتییهوه نییه، هێزی هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه
تائێستا نه‌زانراوه كێ فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه ده‌كات كه‌ده‌چێته كۆبانێ، به‌ڵام دوو رۆژی رابردوو، ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانێ له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر فه‌یسبوك به‌یاننامه‌یه‌كی (ده‌سته‌ی به‌رگری له‌ناوچه‌ی كۆبانێ- سوریا) بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باس له‌هێرشه دڕندانه‌كانی داعش‌و خۆڕاگری یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و هه‌ندێك له‌یه‌كه‌كانی سوپای ئازاد كراوه‌و تیایدا هاتووه، ئه‌و هێزانه‌وه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌ماهه‌نگن بۆ پارێزگاریكردن‌و پاراستنی خه‌ڵكی سوریا، به‌ڵام هه‌ندێك له‌یه‌كه‌كانی تری سوپای ئازاد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشنیازیان كردووه بێنه كۆبانێ، ئه‌و هێزه‌ی كه ئێستا له‌وێن له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنیان پێكهێناوه‌و شانبه‌شانی یه‌كتر شه‌ڕده‌كه‌ن.
ده‌سته‌ی به‌رگری له‌كۆبانێ-سوریا له‌به‌شێكی تردا ده‌ڵێت، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر به‌شداری كردنێك له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی تره‌وه بۆ به‌رگری له كۆبانێ، ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل بۆئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانمان به‌دیبهێنین كه بنیاتنانه‌وه‌ی سوریای دیموكرات‌و فره‌ییه.
پرسیاری (چۆن‌و كه‌ی) نه‌كرێت
ئه‌م راگه‌یاندنه له‌كاتێكدایه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: سوپای ئازادی سوریا ١٣٠٠ كه‌س ره‌وانه‌ی كۆبانێ دهكاتو په‌یه‌ده‌ش هاتنی ئه‌وانی بۆ كۆبانێ قبوڵكردووهو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیاش ئێستا له‌سه‌ر چۆنێتی گواستنه‌وه‌و رۆشتنی ئه‌و هێزانه له‌گفتوگۆدان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و كاتی رۆشتنهكهیان، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر وتی: بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێزه له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه مه‌ترسییه له‌سه‌ر ژیانی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌چنه ئه‌وێ، هه‌ركه‌سێك زانیاری بڵاوده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و هێزو چهكو رۆیشتن‌و كاتهكهیهوه ئه‌وا ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی پێشمه‌رگه‌كان.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تكای له‌هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان كرد پرسیاری (چۆن‌و كه‌ی) له‌باره‌ی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌وه بۆ كۆبانێ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و یه‌كه‌یه ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه زۆر ترسناكه زانیاری له‌سه‌ر رۆیشتن‌و كات‌و ژماره‌و چه‌كه‌كانیان بڵاوبكرێته‌وه‌و له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه ناگونجێت. وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌میدیاكانه‌وه بڵاوبۆته‌وه سه‌باره‌ت بهرۆیشتنو ژماره‌و كات‌و جۆری چه‌كه‌كان هه‌مووی بێ بنه‌مایه‌و هیچ راستی تیادا نییه.
سوپای ئازاد ناڕۆن
هۆشه‌نگ ده‌روێش نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاڤا له‌كوردستان، زانیارییه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه بۆ كوردستانی نوێ خسته‌ڕوو و وتی: ئه‌و هێزه‌ی ده‌چێته كۆبانێ هێزێكی شاره‌زایه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر چه‌كه‌كان ده‌ڕوات، وتیشی: هێزێكی به‌رگری نییه، به‌ڵكو هێزێكی مه‌شق پێكراوه‌و هیچ كه‌سێكی كوردی سوریای تیادا نییه، ئه‌و هێزه‌ی ده‌ڕوات ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی یه‌په‌گه بكات، سوپای ئازادی سوریاش ناڕۆن، چونكه هێزی یه‌په‌گه نه‌یوتووه ئه‌وان بچنه كۆبانێ، هه‌ر كاتێك یه‌په‌گه ئاگاداریدا بۆ چوونیان ئه‌و كاته ده‌توانن بچن.
به‌رگری كردن ئه‌ركی هه‌مووانه
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه لیوا چه‌تۆ ساڵح شاره‌زا له‌بواری سهربازیو ئه‌منی به‌كوردستانی نوێ وتی: هه‌رچه‌نده كاته‌كه دیاریكراو نییه، به‌ڵام رۆیشتنی ئه‌و هێزه بۆ كۆبانێ زۆر گرنگه، ئه‌وان به‌ناو خاكی توركیادا دهڕۆنو هێزێكی پشتیوانییه، رۆیشتنی ئه‌و هێزه دره‌نگه، به‌ڵام له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كارێكی باشه، چونكه رۆیشتنی هێزێك له‌به‌شێكی كوردستانه‌وه بۆ به‌شێكی دیكه‌ی كارێكی زۆرباشه‌و به‌رگریكردن له‌كوردستان ئه‌ركی هه‌موو كوردێكه.
راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
هه‌ردوێنێش، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا هاتووه، یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌چه‌كی نیمچه قورسه‌وه له‌ئاماده سازیدایه بۆ رۆیشتن به‌ره‌و كۆبانێ بۆ پشتیوانی له‌برایانی شهڕهڤانانو هاووڵاتیانی قاره‌مانی ئه‌و شاره خوڕاگره له‌شه‌ڕیان دژی تیرۆریستان.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24