riklam

هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵات: به‌مزوانه‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كۆبانێ ده‌گێڕین

kurdistani 11:29 PM - 2014-10-25
سه‌رسامی خۆی به‌ قاره‌مانیه‌تی ژنانی رۆژئاواو به‌تایبه‌ت شه‌ره‌ڤانه‌ ژنه‌كانی ناو كۆبانێ ده‌رده‌برێت

سه‌رسامی خۆی به‌ قاره‌مانیه‌تی ژنانی رۆژئاواو به‌تایبه‌ت شه‌ره‌ڤانه‌ ژنه‌كانی ناو كۆبانێ ده‌رده‌برێت

ژنه‌ هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان  سه‌رسامی خۆی به‌ قاره‌مانیه‌تی ژنانی رۆژئاواو به‌تایبه‌ت شه‌ره‌ڤانه‌ ژنه‌كانی ناو كۆبانێ ده‌رده‌برێت و  ده‌ڵێت “به‌م زووانه‌ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ شێره‌ ژنه‌كانی كۆبانێ ده‌گێرین”.

باران ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی پۆپی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا ژیان به‌سه‌رده‌بات له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كۆبانو-ه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ PUKmedia ده‌دوێت و ده‌ڵێت: هه‌رگیز ناتوانم وێنه‌ی ژن و منداڵه‌ ئاواره‌كانی كۆبانێ له‌بیربكه‌م، له‌ناخه‌وه‌ ده‌هه‌ژێم و هه‌ست ده‌كه‌م زۆر بێده‌سه‌ڵاتم به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ساته‌ مرۆییانه‌ كه‌ به‌سه‌ر براكورده‌كانماندا رووده‌دات له‌ رۆژئاوای كوردستان.

وتیشی:  زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی ژنه‌ شه‌ڕڤانه‌ قاره‌مانه‌كانی كۆبانێ سه‌رنجی جیهانیان بۆخۆیان راكێش كردووه‌و بوونه‌ته‌ گه‌وره‌ترین داستانی نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتی له‌جیهاندا هه‌ر رۆژه‌و دیمه‌نێكی گه‌وره‌ی خۆراگری تۆمارده‌كه‌ن.

باران به‌سۆزه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كات: ئێستا ته‌واوی ژنانی ئازادیخوازی جیهان شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ن شێره‌ ژنانی كۆبانێ، راماوین له‌سه‌ر قاره‌مانێتی و گه‌وره‌یتان، ئێوه‌ شه‌ڕی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن.

باران سه‌رسورمانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات: ژنانی كۆبانێ دایكن، خوشكه‌ جوانه‌كانی براكانیان، شازاده‌ی جوانین، مهری سۆزن، له‌هه‌مان كاتدا شێره‌ ژنی مه‌یدانی جه‌نگن. 
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا دڵخۆشی خۆی به‌سه‌رسه‌كه‌وتنه‌كانی شه‌ڕڤانان ده‌ربڕی و وتی: به‌م زووانه‌ كۆبانێ سه‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵ ژنانی كۆبانێدا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرین.

باران له‌دایك بووی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و له‌ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چونه‌ته‌ وڵاتی كه‌نه‌داو خوێندنی زانكۆی له‌و وڵاته‌ ته‌واو كردووه‌و له‌ساڵی 2013 یه‌كه‌مین كۆنسێرتی خۆی ئه‌نجامداوه‌و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌جیهانی موزیكی ئه‌و وڵاته‌دا.

له‌پرسیارێكی PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌ كردبوونی باران رایگه‌یاند: من له‌شاری مهابادی خۆشه‌ویست له‌دایك بووم و ره‌چه‌ڵه‌كم  كورده‌و هه‌میشه‌ شانازیم به‌كوردبوونی خۆمه‌وه‌ كرده‌وه‌، بیری نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ ته‌نها ته‌مه‌نم 11 ساڵان بووه‌ به‌جێمهێشتووه‌، به‌ڵام بیۆگرافی به‌لامه‌وه‌ گرنك نیه‌و هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا ناكه‌م.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket