riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌كات

kurdistani 10:47 PM - 2014-10-25
به‌ بۆنه‌ی رزگاركردنی جه‌رف سه‌خه‌ر

به‌ بۆنه‌ی رزگاركردنی جه‌رف سه‌خه‌ر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق په‌یوه‌ندیكرد به‌هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عیراقی، به‌مه‌به‌ستی ده‌سخۆشی لێكردنیان بۆ سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی جه‌رف سه‌خر له‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش، كه‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ رزگاركردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری ژێرده‌ستی داعش.

سه‌رۆك كۆماری عیراق راشیگه‌یاند: كه‌ سڵاوی سه‌رۆك كۆمار رابگه‌یه‌نن به‌ هه‌موو ئه‌و سه‌ربازه‌ ئازایانه‌ی كه‌ ئاماده‌ن گیانی خۆیان ببه‌خشن له‌ پێناو خاكی نیشتمان.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مڕۆ 25-10-2014 سوپای عیراقی به‌ هاوكاری هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، توانیان ناوچه‌ی جرف سه‌خر له‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگاربكه‌ن، كه‌ له‌ ئێستادا تیمه‌كانی پوچه‌ڵكرده‌ونه‌ی بۆمب سه‌رقاڵی ئه‌و بۆمبانه‌ن كه‌ تیرۆرستان له‌جه‌رف سه‌خه‌ر له‌ ره‌وزه‌و مه‌كته‌ب و بینا و ماڵه‌كان و رێگاكاندا چاندویانه‌ كه‌ نزیكه‌ی 300 بۆمب ده‌بن كه‌ تائێستاش هه‌ندێك جار ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ ده‌بیسترێت، كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ ناوخۆیی و بیانییه‌كانه‌وه‌ ده‌ته‌قێنرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌شیاندا سوپای عیراق 50 چه‌كداری داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌، كه‌ زۆربه‌یان به‌ ره‌گه‌ز عه‌ربن و خه‌ڵكی ناوچه‌ی جه‌رف سه‌خه‌رن، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و جبه‌خانه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌و سنوره‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket