riklam

شه‌ڕو پێكدادان له‌ یاریگای سلێمانی رووده‌دات

kurdistani 09:44 PM - 2014-10-25
به‌هۆیه‌وه‌ یارییه‌كه‌ ته‌واو نه‌كرا

به‌هۆیه‌وه‌ یارییه‌كه‌ ته‌واو نه‌كرا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ یاریگای سلێمانی له‌ شاری سلێمانی، له‌ یاری نێوان یانه‌ی سلێمانی و یانه‌ی نه‌فت له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی عیراق، به‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هانده‌ران و یاریزانه‌كاندا، یاریه‌كه‌ وه‌ستێنرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 25-10-2014 یادگار ساڵح په‌یامنێرمان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ یاری خولی عیراقی له‌ هه‌فته‌ی پێنجه‌می ئه‌و خوله‌ ئه‌مڕۆ یانه‌ی سلێمانی و یانه‌ی نه‌فت به‌ریه‌ك كه‌وتن، له‌ تایمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌ بێ گۆڵكردن كۆتایی به‌یاریكه‌ هێنرا، دواتر یانه‌ی سلێمانی توانی له‌ تایمی دووه‌می یاریه‌كه‌ گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات و دواتریش یانه‌ی نه‌فت ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه‌.

وتیشی: له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ ده‌به‌ی ئاو ده‌گیرایه‌ یاریزانه‌كان و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك یاریه‌كه‌ وه‌ستێنرا و دواتر یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: له‌خوله‌كه‌كانی كۆتایدا یانه‌ی سلێمانی توانی گۆڵێكیتر بكات و ئه‌نجامه‌كه‌ بگۆڕێت، پاش كه‌مێك هانده‌رێك به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ خۆی كرد به‌ناو یاریگاداو له‌لایه‌ن یاریزانانی یانه‌ی نه‌فته‌وه‌ په‌لاماردراو بووه‌ هۆی گرژی ئاڵۆزی و په‌لاماردان له‌ لایه‌ن یاریزانان و هانده‌رانه‌وه‌.

وتیشی: به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ناو یاریگاكه‌ یارییه‌كه‌ وه‌ستێنراو دوای كۆنتڕۆڵكردنی یاریگاكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ یانه‌ی نه‌فت ئاماده‌ نه‌بوون بێنه‌وه‌ ناو یاریگا بۆیه‌ ناوبژیوانی یارییه‌كه‌، یارییه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سلێمانی كۆتای پێهێنا به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سلێمانی.

PUKmedia یادگار ساڵح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket