riklam

موسڵ.. پیلانێكی داعش تێكده‌شكێندرێت

kurdistani 08:51 PM - 2014-10-25
تیرۆرستان له‌و ناوچانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌

تیرۆرستان له‌و ناوچانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌

ئه‌مڕۆ دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به‌نیازی په‌لاماردانی به‌نداوی موسڵ له‌ لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ خه‌ستی بۆردومانی شوێنی تیرۆرستانیان كرد، له‌ده‌وروبه‌ری به‌نداوی موسڵ.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 25-10-2014 غه‌یاس سورچی لێپرسراوی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ده‌وروبه‌ری به‌نداوی موسڵ، به‌ نیازی په‌لاماردانی به‌نداوی موسڵ بوون، ده‌ست به‌جێ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانیان ئاگاداركرانه‌وه‌.

وتیشی: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌سه‌ختی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردوو، به‌هۆیه‌وه‌ تیرۆرستان زه‌ره‌رو زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.

راشیگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش له‌و ناوچانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێل و زرێپۆش له‌ تیرۆرستان به‌جێماوه‌، له‌ ئێستاشدا له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و ناوچانه‌ ئارامه‌ و له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دایه‌.

PUKmedia سوركێو جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket