riklam

گوندی ئیخوه‌.. دوو مێردمنداڵ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن

kurdistani 07:53 PM - 2014-10-25
لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ به‌ردوامه‌

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ به‌ردوامه‌

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ به‌رزاییه‌كانی حه‌لوان له‌ گوندی ئیخوه‌ له‌ خواروی خانه‌قین دوو گولـله‌ تۆپ به‌ سێ مێرد منداڵدا ته‌قییه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دووان له‌و منداڵانه‌ گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25-10-2015 عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان به‌ رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌رزاییه‌كانی حه‌لوان له‌ گوندی ئیخوه‌ له‌ خواروی خانه‌قین، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانمان گه‌شتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وت ئه‌و روداوه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو گولـله‌ تۆپ بووه‌.

وتیشی: ئه‌و سێ منداڵه‌ به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و دوانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وی تریان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین كراوه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه‌.

راشیگه‌یاند: گومان ده‌كرێت ئه‌و دوو دوو گولـله‌ تۆپه‌ پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ به‌رامبه‌ر تیرۆرستان بێت، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنه‌وه‌ به‌و سێ منداڵه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket