riklam

سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌كرێت

kurdistani 07:20 PM - 2014-10-25
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: هه‌رچیمان پێبكرێت یۆ ئاواره‌كان ده‌یكه‌ین

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم: هه‌رچیمان پێبكرێت یۆ ئاواره‌كان ده‌یكه‌ین

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-10-2014  وه‌فدێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌شاری سلێمانی كرد.

دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه‌، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی كرا به‌تایبه‌ت دوای هاتنی ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی په‌نابه‌ران بۆناو هه‌رێم، هه‌روه‌ك وه‌فدی میوان داوایانكرد نوسینگه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سلێمانی بكرێته‌وه‌ بۆرێكخستنی كاروباری ته‌ندروستی وئالیه‌تی چۆنیه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وپزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین.

پاشان كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان له‌سلێمانی وپێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆیان و دانانی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وفه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ له‌گه‌ڵ سلێمانی، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ته‌ندروستی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان له‌بواری ته‌ندروستی هه‌روه‌ك خزمه‌تكردنی په‌نابه‌رانیشی به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی پیرۆز دایه‌قه‌له‌م، هاوكات به‌ئاماده‌بوانی راگه‌یاند، به‌بێ جیاوازی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆپه‌نابه‌ران دابین كراوه‌ و هه‌ر هاوكاری هه‌ماهه‌نگه‌یه‌كی ترپێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستیان كرد، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌خستۆتیه‌ گه‌ڕ له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئاواره‌كان له‌باواری ته‌ندروستیدا.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket