riklam

پێشمه‌رگه‌ زوممار كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 06:05 PM - 2014-10-25
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان

له‌ئێستادا به‌ته‌واوی ناحیه‌ی زوممار له‌تیرۆرستان پاكراوه‌ته‌وه‌و له‌گوندی گه‌ربڕ-یش تیرۆرستان گه‌مارۆ دراون و رێگه‌ی ده‌رچوونیان نییه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ناحیه‌ی زومار تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 25-10-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی زوممار، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌تیرۆرستان ده‌ستپێكرد، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌واوی ئه‌و ناحیه‌یه‌ له‌تیرۆرستان پاككرایه‌وه‌.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری زوممار له‌ده‌ست تیرۆرستان و له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ تیرۆرستان له‌ گوندی گه‌ربڕ گه‌مارۆ بده‌ن و تیرۆرستان هیچ رێگه‌یه‌كیان نییه‌ بۆ ده‌رچوون.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket