riklam

وه‌فدێكی لایه‌نه‌كانی خۆرئاوای كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال- یان كرد

kurdistani 05:52 PM - 2014-10-25
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25-10-2014 وه‌فدێكی هاوبه‌شی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراسی و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌خۆرئاوای كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریه‌ك له‌ (ئاڵدار خه‌لیل) و (تاهر سهوك)، سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال- یان كرد.

 له‌دیدارێكدا وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی وه‌فدی میوان به‌باشبوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، هیواشیان خواست وه‌ك هه‌میشه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی بنوێنێت له‌ سه‌قامگیركردنی ئاشتی و هێنانه‌دی مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌سه‌رانسه‌ی كوردستان.

هه‌روه‌ها له‌وسه‌ردانه‌یاندا وه‌فدێكی هاوبه‌شی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراسی و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌خۆرئاوای كوردستان، مژه‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی خۆرئاوای كوردستانیان گه‌یانده‌ سه‌رۆك مام جه‌لال.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket