riklam

هاتوچۆی سلێمانی داهاتی نۆ مانگی رابردوو ئاشكرا ده‌كات

kurdistani 05:35 PM - 2014-10-25
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ خه‌رجكرنی‌ داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌مان نه‌ماوه‌

هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ خه‌رجكرنی‌ داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌مان نه‌ماوه‌

وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی‌ نۆ مانگی‌ ڕابردوودا، داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی‌ بریتی بووه‌ له‌ 54 ملیار دینار.

به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ 25-10-2014  له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی‌ نۆ مانگی‌ ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌راتی‌ هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رجه‌م لقه‌كانییه‌وه‌ بڕی‌ 54 ملیار دینار داهاتی‌ هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: له‌مانگی‌ دووی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی‌ خه‌رجكرنی‌ داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كه‌مان نه‌ماوه‌و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ دانانی‌ كامێراكانی‌ چاودێری‌ رۆڵێكی‌ گرنگی هه‌بووه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ به‌ڕێوه‌به‌راتی هاتوچۆی سلێمانی.


PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket