riklam

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 05:07 PM - 2014-10-25
 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌راسییه‌وه‌ كه‌ باس له‌كاتی ناردنی ئه‌و هێزه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ بڕیاره‌ بنێرێته‌ كۆبانێ.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...

له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م رۆژی هێرشی دڕندانه‌ی چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كانی گرۆپی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر شاری كۆبانی ودانشتوانی سیڤیلی قاره‌مانی ئه‌و شاره‌  و له‌یه‌كه‌م چركه‌ی ده‌ستپێكی به‌رگری  بێ وێنه‌ی شه‌ڕه‌ڤانان و هاووڵاتیانی ئازا و چاو نه‌ترسی كۆبانی به‌ تایبه‌ت و رۆژئاوای كوردستان به‌ گشتی له‌و شاره‌ و خاك و نیشتیمانیان وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون و به‌رده‌وامن بۆ به‌شداربوون له‌ئه‌ركی پیرۆزی پاراستنی كۆبانی وه‌كو به‌شێك له‌نیشتیمان به‌ خاك و شار و هاووڵاتیان و شه‌ڕه‌ڤانانیه‌وه‌ و به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌ به‌ ناردنی كوژمه‌ێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستیپێكرد كه‌ به‌ سوپاسه‌وه‌ له‌رێگای فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا جێبه‌جێكرا وله‌ئێستاكه‌شدا و پاش گفتوكۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان، یه‌كه‌ێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ چه‌كی نیمچه‌ قورسه‌وه‌ له‌ئاماده‌ سازیدایه‌ بۆ رۆیشتن  به‌ره‌و كۆبانێ بۆ پشتیوانی كردنی برایانی شه‌ڕه‌ڤانان و هاووڵاتیانی  قاره‌مانی ئه‌و شاره‌ خوڕاگره‌ له‌شه‌ریان  دژی تیرۆریستان ، به‌ڵام لێرده‌ا ئه‌و دوو خاڵه‌رونكردنه‌وه‌ ده‌خینه‌ روو:
یه‌كه‌م : له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ و گیانی یه‌كه‌ یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی و به‌ پێ دیسپلینی كاری سه‌ربازی به‌ هیچ شێوه‌ێك ناكرێت جۆر و پێكهاته‌ و ژماره‌ و كات و رێگای رۆیشتنی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ر چی بڵاوكراوه‌ته‌ له‌گشت میدیا و كه‌ناڵ و ماڵپه‌ڕ و رووپه‌ری رۆژنامه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك هیچ بنه‌ماێكی راستی تیایدا نییه‌ .
دووه‌م: جارێكی تر جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌،  به‌پێی ناوه‌ڕۆكی  بڕیاری ژماره‌ (1)ی ساڵی (2007)ی به‌رێز "سه‌رۆك بارزانی" (سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم)  جگه‌ له‌كاره‌كه‌مان وه‌كو ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئێمه‌ (ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم )ین و ته‌نها  ئه‌و هه‌واڵ و لێدوان وزانیاری یه‌ی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌باره‌ی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم ، فه‌رمییه‌ و هه‌رچی تر له‌هه‌ر لایه‌ن وكه‌س و شوێنی تر بڵاوده‌كرێته‌وه‌ (به‌ داوای لێبووردن)وه‌ نافه‌رمییه‌ وفه‌رمانده‌یی گشتی پاراستنی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رپرسیار نییه‌و له‌ راستی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی .


فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
و ئه‌ندام و وته‌بێژی فه‌رمی
فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
25 / 10 / 2014

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket