riklam

ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی چه‌كه‌ ژه‌هراوییه‌كانی داعش ده‌كات

kurdistani 04:21 PM - 2014-10-25
لەنزیك بەغدا داعش لەدژی هێزەكانی عیراق بەكاريهێناوە

لەنزیك بەغدا داعش لەدژی هێزەكانی عیراق بەكاريهێناوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند وڵاتەكەی لەئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لەبارەی بەكارهێنانی چەكی ژەهراوی لەلایەن تیرۆرستانی داعش لەدژی هێزەكانی عیراق لەمانگی رابردودا.

جۆن كیری لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ كۆریای باشور رایگەیاند: هەرچەند تا ئێستا ئەمریكا لەبەكارهێنانی چەكی ژەهراوی "كلۆر" لەلایەن داعشەوە لەدژی هێزەكانی پۆلیسی عیراق دڵنیا نەبوەتەوەو زانیارییەكان هێشتا پشتڕاست نەكراونەتەوە، بەڵام واشنتۆن لەوبارەیە دەكۆڵێتەوەو لەئێستاداشدا هەوڵەكانی خۆی خستوەتەگەڕو چاوەڕواندەكرێت كە بەرپرسانی ئەمریكی زانیاری زیاتر بخەنەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: بەكارهێنانی چەكی ژەهراوی كارێكی قێزەون و ناپەسەندەو بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان و واشنتۆن ئیدانەی دەكات.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدا دێت كە پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردبووە كە داعش لەدژی هێزەكانی عیراق لەنزیكی بەغدا چەكی ژەهراویان لەجۆری كلۆرین بەكارهێناوە.

رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی لە مانگی ئەیلولی  رابردودا لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە كە زانیاری وردیان لەبەردەستدایەكە لەهەندێك لە گوندەكانی باكوری سوریا چەكی ژەهراوی بەكارهێنراوە، رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەنەداوە كە كام گروپ و لایەن ئەو چەكانەیە بەكارهێناوە.

پێشتر وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیاو بەریتانیا رایانگەیاندبوو كە پێدەچێت گروپی توندڕەوی داعش چەكی ژەهراوییان بەكارهێنابێت.

PUKmedia ئا/ جەواد حەیدەری

سەرچاوەكان/ رادیۆ ئەمریكاو بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket