riklam

پێشمه‌رگه‌ له‌ %80ی ناحیه‌ی زومار كۆنـتڕۆڵ ده‌كات

kurdistani 03:57 PM - 2014-10-25
وێنه‌كه‌ له‌ ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه‌

وێنه‌كه‌ له‌ ئینته‌رنێت وه‌رگیراوه‌

به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-10-2014 به‌مه‌به‌ستی كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی زمارو ده‌وروبه‌ری و پاكردنه‌وه‌ی له‌ تیرۆرستانی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشیان ده‌ستپێكردو توانیویان ژماره‌یه‌ك گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و ناوشاره‌كه‌ش پێشڕه‌وی بكه‌ن، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ %80 ی زومار كۆنـتڕۆڵكراوه‌و بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوچه‌كه‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 6ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كانیان بۆ كۆنتـڕۆڵكردنه‌وه‌ی زومار ده‌ستپێكرد توانیان گونده‌كانی گڕڤڕو ته‌لموس و گرد كافر كۆنـتڕۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و ناحیه‌كه‌ش پێشڕه‌وی بكه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تائێستا نزیكه‌ی له‌ %80 ی ناحیه‌ی زومار كۆنـتڕۆڵكراوه‌و شه‌ڕو پێكدادانی نێوان پێشمه‌رگه‌و تیرۆرستان له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و ناحیه‌یه‌ هه‌یه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش به‌رده‌وام بۆردومانی تیرۆرستان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماری زیانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕو پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوه‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ برینداربوون به‌ڵام خۆشبه‌خاته‌ زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوو، له‌به‌رامبه‌رداو به‌هۆی بۆردومانی تۆپخانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێكوژراون.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket