riklam

له‌ روداوێكی هاتووچۆدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا

kurdistani 03:34 PM - 2014-10-25
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌لار

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌لار

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 25-10-2014 به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – كه‌لار له‌ گه‌ڕه‌كی به‌رده‌ سوور پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو نۆ پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتی تریش بریندار بوون، له‌گه‌ڕه‌كی گرده‌ گۆزینه‌ش ئۆتۆمبێلێك سوتا.

مولازم كارزان مه‌جید لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تاكسی و مینی پاس بووه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و نۆ هاووڵاتی تریش كه‌پێشمه‌رگه‌شی تێدابوون برینداربوون و پێكدادانه‌كه‌ش به‌ هۆكاری تیژرِه‌وییی و له‌ده‌ستدانی كۆنترِۆڵی رِێگه‌وبان بووه‌.

وتیشی: ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێكاری پێویست رِه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری كراوه‌و برینداره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رِه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار كراون.

 
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ سه‌رنشینه‌كانی ناو ته‌كسیه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌ بوون و له‌به‌ره‌ی جه‌نگ گه‌ڕابوونه‌وه‌و زیانی ماددی زۆریش به‌ ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتووه‌.



له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نزیك رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: له‌رووداوێكی تردا له‌ گه‌ڕه‌كی گرده‌گۆزینه‌ی شاری كه‌لار ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس گڕی گرتووه‌و سوتاوه‌. 

وتیشی: هۆكاری سوتانه‌كه‌شی شۆڕتی كاره‌بای ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بووه‌و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ته‌واوی وێران بووه‌.

PUKmedia په‌یامنێرانمان

فۆتۆ/ سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket