riklam

پێشمەرگە لەسەعدیەو جەلەولا پاشەكشە بەداعش دەكات

kurdistani 03:04 PM - 2014-10-25
هەردوو پەلامارەكەیان تێكشكێنراون

هەردوو پەلامارەكەیان تێكشكێنراون

هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری هەردوو ناحیەی جەلەولا سەعدیە دوو پەلاماری تیرۆریستانی داعشیان تێكشاندو كوژراو برینداریشیان هەیە.

سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری گەرمەسێر بە PUKmediaی راگەیاند: دەرنگانێكی شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لەبەرزاییەكانی وادی عۆفەجی جەلەولا بەچەكی دۆشكەو هاوەن پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیانداوە لەناوچەكە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە لێان هاتونەتە دەست و پەلامارەكەیان تێكشاندون و زییان پێگەیاندون و گوژراو برینداریشیان هەیە.

سەرچاوەكە وتیشی: هەر شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لەقۆڵی بەرزاییەكانی كۆباشی ناحیەی سەعدیەوە تەقەیان لەهێزەكانی پێشمەرگە كردوەو بەنیازبوون پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگە بدەن لەو ناوچەیە، بەڵام ئەو هەوڵەشیان سەری نەگرتاوەو لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشێنراون و زیانی زۆریان پێگەشتوە.

PUKmedia هەڵمەت خانەقینی - جەلەولا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket