riklam

قۆناغی دووه‌می كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی جرف السخر ده‌ست پێده‌كات

kurdistani 02:56 PM - 2014-10-25
قۆناغی دووه‌م بریتیه‌ له‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌جێماون

قۆناغی دووه‌م بریتیه‌ له‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌جێماون

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عیراق له‌پارێزگایی بابل رایده‌گه‌یه‌نێت " دوای كۆتایهاتنی قۆناغی یه‌كه‌می كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی (جرف السخر) به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات".

فه‌رمانده‌ كه‌ریم جه‌بر وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عیراق له‌پارێزگایی بابل له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ رایگه‌یاندووه‌: قۆناغی یه‌كه‌می كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی (جرف السخر) رۆژی هه‌ینی كۆتایی هات و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ قۆناغی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات كه‌ كاره‌كانی قۆناغی دووه‌م بریتیه‌ له‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌جێماون بۆ زیان گه‌یاندن به‌هێزه‌كانی سوپای عیراق.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: (جرف السخر) ئێستا له‌ژێركۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌و به‌ده‌یان تیرۆریست كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراق كردووه‌.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌  كه‌ تیرۆریستان زیاتر له‌ 600 بۆمبی چێنراویان له‌ڕێگه‌ گشتیه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كاندا چاندووه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوپای عیراق، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا بۆ ته‌واو كێوماڵكردنی پاشماوه‌ی تیرۆریستان به‌هه‌نگاوێكی هه‌ستیارداده‌نرێت و تا كۆتایی سه‌عاته‌كانی ئه‌مڕۆ قۆناغی دووه‌میش كۆتایی پێدێت.

PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket