riklam

نیڤاڵ: شه‌هید بوون شانازیه‌

kurdistani 01:58 PM - 2014-10-25
 39 رۆژه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ bkc ه‌كه‌ی چۆڵ نه‌كردووه‌

39 رۆژه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ bkc ه‌كه‌ی چۆڵ نه‌كردووه‌

ده‌ركه‌وتنی دیمه‌نه‌ جیاوازه‌كان و داستانه‌ سه‌یره‌كان  هه‌ر رۆژه‌و به‌جۆرێك سه‌رنجی هه‌موولایه‌ك به‌لای كۆبانێ-دا راده‌كێشن، به‌شێوه‌یه‌ك داستانه‌كانی كچێك سه‌رهه‌ڵده‌دات 39 رۆژه‌ به‌ (bkc) له‌پێناو ئازادی و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی نیشتماكه‌ی به‌رگری ده‌كات.

نیڤاڵی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له‌سوچێكی كۆبانێ-وه‌ كه‌ زۆر به‌روونی تیرۆریستانی ره‌ش په‌رستی داعش ده‌بینێت چۆن ده‌یانه‌وێت نیشتمانه‌كه‌ی وێران بكه‌ن ئه‌ویش رێگه‌كانیان بۆ ده‌كات به‌گڕو له‌ناو خه‌ونی گڵاویاندا ده‌یانسوتێنێت.

نیڤاڵ دڵی بۆ PUKmedia ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئێمه‌ ووره‌مان به‌رزه‌،  چونكه‌ له‌ پێناو خاكی خۆمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له‌ پێناو پاراستنی گه‌ل و وڵاتمان شه‌ڕ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ ووره‌مان زۆر به‌رزه‌و دڵخۆشین، شانازی ده‌كه‌ین له‌ پێناو پاراستنی شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان شه‌هید ده‌بین.

باس له‌وه‌ش ده‌كات: گرنگ ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئاینده‌ی من چۆنه‌، له‌وانه‌یه‌ خودا ئێمه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ دروستكردبێت و  بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌پێناو ئه‌م خاكه‌ شه‌هید ببین و دواتر ئازادی باڵ به‌سه‌رنیشتمانه‌كه‌ماندا بكێشێت و نه‌وه‌كانمان به‌ئازادی و سه‌رفرازی بژین، بۆیه‌ شه‌هیدبونمان شانازیه‌.

نیڤاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 39 رۆژه‌ ئه‌و شوێنه‌ی به‌ bkc ه‌كه‌ی چۆڵ نه‌كردووه‌، خۆی خۆراك و ئاوو بۆخۆی ده‌هێنێت و ته‌نانه‌ت پێداویستی جه‌نگیش خۆی ده‌یهێنێت.

به‌بزه‌یه‌كیشه‌وه‌ ده‌ڵێت: هیوام وایه‌ كه‌سوكاره‌كه‌م به‌وپه‌ری سه‌ربه‌رزی و شانازیه‌وه‌ له‌من بڕوانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌پێناو نیشتمانێكدا ده‌جه‌نگم لانكه‌ی هه‌زاران قاره‌مان و خه‌باتگێڕی مێژوویه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket