پڕۆژه‌ی دابان-هه‌ندرێن گرفتێكی گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌كات
kurdistani 01:38 PM - 2014-10-25ماوه‌ی ته‌واوبوونی 700 رۆژه‌و بڕی 19.5 ملیار دیناری تێده‌چێت
پڕۆژه‌ی دابان-هه‌ندرێن،گرفتێكی گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌كات
ماوه‌ی ته‌واوبوونی 700 رۆژه‌و بڕی 19.5 ملیار دیناری تێده‌چێت
ساڵانی پاش پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق‌و باشتربوونی باری ئابووریی خێزانه‌كان له‌كوردستان، بوونه هۆی هاتنی لێشاوێكی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان به‌گشتی، ئه‌م لێشاوه‌ش بووه‌هۆی دروستبوونی لۆدێكی گه‌وره‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆیه دروستكردنی ماسته‌رپلانی سلێمانی به‌پێی پێشبینییه‌كانی فراوانبوونی، توانیی به‌رچاوڕوونییه‌ك بدات به‌به‌رپرسانی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رێگاوبان‌و وه‌ك سه‌ره‌تا له‌ڕێی ماسته‌رپلانه‌وه توانرا به‌شێوه‌ی تیۆری‌و له‌سه‌ر نه‌خشه، پلان‌و به‌رنامه بۆ چاكسازیی ئه‌و بواره دانرا، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا ئه‌و نه‌خشانه‌ی سه‌ر كاغه‌ز خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ندێكیان ته‌واوبوون‌و هه‌ندێكیشیان له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندان، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێكیان هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نگژه‌ی دارایی رێگره له‌جێبه‌جێكردنیان.
له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییدا بۆ یه‌كێك له‌و پڕۆژه گه‌ورانه‌ی كه هێشتا ئه‌و ته‌نگژه داراییه پرزه‌ی لێ نه‌بڕیووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گورجوگۆڵانه كاری تێدا ده‌كرێت، ئه‌ندازیار هێمن جه‌لال محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی دابان هه‌ندرێن به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌م پڕۆژه‌یه پێكهاتووه له‌ئه‌نده‌ر پاسێك‌و فلای ئۆڤه‌رێك كه كێشه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود‌و هه‌واری شار كه‌مده‌كاته‌وه‌و وتی: پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای بروسك كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (گونێشوێڵ)ی توركی كاری تێداده‌كه‌ن كه ماوه‌ی 700 رۆژ ته‌رخانكراوه بۆ ته‌واوكردنی‌و به‌بڕی 19 ملیار‌و 356 ملیۆن‌و 613 هه‌زاره دیناری له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له 5/5/2014ه‌وه ده‌ستكراوه به‌كاركردن تێیدا‌و كاره‌كانی تائێستا به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و رۆژانه تا كۆتایی شه‌و كاری تێداده‌كرێت.
گه‌شبینن
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه روونیشیكرده‌وه كه له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشك دووئه‌ندازیار‌و له‌گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار-یش دوو ئه‌ندازیار‌و له‌به‌شی سه‌ریشه‌وه ئه‌ندازیارێك سه‌رپه‌رشتیی ده‌كه‌ن‌و نزیكه (150) كرێكاریش كاری تێدا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دیزانی پڕۆژه‌كه له‌نووسینگه‌ی مه‌ریوان كراوه كه ناوه‌ندی نه‌خشه‌دانان سه‌رپه‌رشتیی كردووه‌و ئێستاش له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی ئه‌ندازیارییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه ئه‌مه فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێیه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێكیهێناوه بۆ پڕۆژه گه‌وره‌كان.
بڕوای خۆشی نیشاندا كه ئه‌گه‌ر كاره‌كانی پڕۆژه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای بڕوات ئه‌وا له‌كاتی خۆیدا ته‌واو ده‌بێت.
رێگای به‌دیلی بۆ دروستكراوه
له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی داریی‌و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، هێمن جه‌لال رایگه‌یاند: كه‌می پاره تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی وای نییه‌و وتی: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان قسه‌مان كردووه‌و ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ندێك ستافمان هه‌بووه نه‌یانتوانیووه بێن، به‌ڵام ئێستا ستافی توركی‌و رۆمانیشمان لایه». هه‌روه‌ك روونیشیكرده‌وه كه‌پێشتر ریكلامیان بۆكردووه‌و به‌رنامه‌یان داناوه كه چۆن ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن‌و وتی: حسابی ئه‌وه‌شمان كردوه كه كه‌ی ده‌ستبه‌كارده‌بین بۆیه رێگه‌یه‌كی ترمان داناوه بۆ هاتووچۆكردن، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئێستا له‌سه‌ر سێ لێڤڵ كارده‌كه‌ن‌و به‌ته‌واوبوونیشی كێشه‌یه‌كی باشی ترافیك كه‌م ده‌بێته‌وه.
پلانێك بۆ نه‌هێشتنی قه‌ره‌باڵغی
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه ئاخۆ ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه كاری تێداده‌كرێت تاچه‌ند كاریگه‌یی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ‌و قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆ، وتی: هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی فراوانكردنی شه‌قامه‌كان‌و هێڵكاریی كه له‌خزمه‌تی رێگاوبان‌و ناوشاردا بێت، كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت‌و روونیكرده‌وه كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا‌و به‌تایبه‌تی له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراقدا ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل هاتوونه‌ته ناو سلێمانییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه بێ به‌رنامه‌بوو، كاریگه‌ریی هه‌بوو بۆ قه‌ره‌باڵغكردنی شه‌قامه‌كان‌و گرفتی به‌شوێن خۆیدا هێنا. چونكه پێشتر پلان دانه‌نرابوو تا وه‌كو پێویست بپارێزرێت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ماسته‌ر پلان بۆ شاری سلێمانی دروستكرا ئه‌نده‌ر پاس‌و رێگای زۆری دیكه دروست ده‌كه‌ین كه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها وتی: دانانی هێمای هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی.
له‌باره‌ی قۆناغی پڕۆژكانیشه‌وه وتی: هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك كه دروستده‌بێت به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێده‌په‌ڕێت، شه‌قامێك تێكده‌درێت ئه‌مه‌ش پێویستی به‌كات هه‌یه‌و ده‌بێت رێگایه‌ك دابخرێت بۆ دروستكردنی ئه‌و پردانه، وتیشی تا ته‌و پردانه دروست ده‌كرێن، كۆمه‌ڵێك گرفت دروستده‌بێت، به‌ڵام پێویسته رێگایه‌كی كاتی له‌جیاتی بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی گرفتی زۆر بۆ هاوڵاتیان دروست نه‌بێت.
كۆمپانیاكان چی بكه‌ن؟
سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێشنیازیان بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه كه ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ یان پرد دروستده‌كه‌ن، كه رێگه‌یه‌كی به‌دیل دروستبكه‌ن یان ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه وه‌ك به‌دیل بۆیان ده‌ستنیشان ده‌كرێت چاكی بكه‌ن‌و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ قورسایی‌و لۆدی ئه‌و رێگه‌یه‌ی كاری تێداده‌كرێت تا ئه‌وكاته‌ی شه‌قامه‌كه یان پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا ستایشی رۆڵی هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كرد كه ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن‌و وتی: تاڕاده‌یه‌كی باش له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا كۆمپانیای باش‌و به‌ئه‌زموون ئه‌و پڕۆژانه‌یان وه‌گرتووه‌و ئه‌و بواره به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیووه. داواشی له‌كۆمپانیاكان كرد كه ئه‌گه‌ر خۆیان له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و پڕۆژانه ته‌واوبكه‌ن، له‌لایه‌ك خۆیان قازانج ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكیش، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پڕۆژه‌ی دیكه بۆ ده‌رده‌چێت‌و خۆیان ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفتیان بۆ دروست ببێت یان له‌ماوه‌ی دیاریكراوی ناو گرێبه‌سته‌كه دوابكه‌ون چ خۆیان تووشی زیان ده‌بن‌و چ زیانیش به‌ناوبانگی كۆمپانیاكه‌یان ده‌گه‌یه‌نن.
ته‌نگژه داراییه‌كه گرفته
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌بوبه‌كر سه‌عید حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی شاره‌وانیی سلێمانیش بۆ كوردستانی نوێی روونكرده‌وه كه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود كه بریتیین له‌دروستكردن‌و فراوانكردنی چه‌ند پرد‌و شه‌قامێك‌و وتی: له‌وانه پردی ده‌باشان‌و ئه‌نده‌رپاس‌و به‌رزه‌پردی كارێزه‌وشك‌و هه‌روه‌ها له‌شه‌قامه‌كانی قوله‌ره‌یسیش كۆمه‌لێك پڕۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ئێستا كاری تێداده‌كرێت، راشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌رچی به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه تووشی گرفت ده‌بین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كاریان تێدا ده‌كرێت‌و وتیشی: پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شمان هه‌یه له‌شه‌قامی كانی گۆمه‌و پڕۆژه‌یه‌كیش كه به‌نیازین كاری بۆ بكه‌ین، بریتییه له‌چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایانه‌ی ناو شاری سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی شاره‌وانی راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامبن، پێویسته ئه‌و ته‌نگژه داراییه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه‌و وتیشی: به‌شێك له‌به‌ڵێنده‌ره‌كان هێشتا به‌رده‌وامن له‌كاركردن له‌پڕۆژه‌كاندا‌و به‌پێی توانای خۆیان نه‌وه‌ستاون.
سەرنج
له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته‌دا، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه چه‌ند ته‌قه‌مه‌نی‌و گوللـه تۆپێكی سه‌رده‌می كۆنی له‌شوێنی پڕۆژه‌كه‌دا دۆزییه‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ تیمه تایبه‌ته‌كانی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین‌و ته‌قه‌مه‌نی ئاگاداركرده‌وه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌و كنه‌و پشكنینی زیاتر بۆ ناوچه‌كه، به‌وپێیه‌ی شوێنی پڕۆژه‌كه پێشتر سه‌ربازگه‌ی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بووه. ئه‌و كاره‌ش كاتی ده‌وێت‌و پێده‌چێت به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك پڕۆژه‌كه بوه‌ستێت‌و له‌واده‌ی خۆی دوابكه‌وێت.
PUKmedia ئه‌ژین قادر
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18