riklam

پۆلیسی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نج

kurdistani 01:16 PM - 2014-10-25
بوونه‌ته‌ هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك

بوونه‌ته‌ هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك

پۆلیسی سلێمانی چاودێری وردی خستۆته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارك و باخچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ ژماره‌یه‌ك  گه‌نج كه‌ ئه‌و پاركانه‌ بۆكاری نه‌شیاو به‌كارده‌هێنن و بوونه‌ته‌ هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كراوه‌و ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ندێك گه‌نج پارك و باخچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانیان كردۆته‌ شوێنی خواردنه‌وه‌ی مادده‌ كحولیه‌كان و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان بێزاركردوه‌.

وتیشی: ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و گه‌نجانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌و كارانه‌ هه‌ڵده‌ستن ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه‌كان نه‌بن ئه‌وا ئه‌و گه‌نجانه‌ روبه‌ڕووی سزا ده‌كرێنه‌وه‌.

PUKmedia   سه‌فین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket