riklam

زیاتر له‌ 109 هه‌زار كه‌س له‌عيراق شه‌هیدبوون

kurdistani 12:55 PM - 2014-10-25
 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوون

هاووڵاتی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوون

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكیدا ئاماری كوژراو بریندارو ئه‌و ته‌قینه‌وه‌و هه‌وڵه‌ خۆكوژییانه‌ی كه‌له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراقدا ئه‌نجامدراون بڵاوكرده‌، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا زیاتر له‌ 109 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه‌ شه‌هیدبوون كه‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بوون.

راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ شاری به‌غدا زۆرترین ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و كرده‌وه‌ی خۆكوژی تێدا ئه‌نجامدراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماره‌كان به‌وشێوه‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو: له‌نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009  به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ 109 هه‌زارو 32 هاوڵاتی شه‌هیدبوون كه‌ 66 هه‌زار كه‌سیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون و شاری به‌غداش له‌و رێژه‌یه‌ زۆرترین پشكی به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 45 هه‌زارو 497 كه‌سی تێدا كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شكراوه‌كه‌ ئارامترین شوێن باكوری عیراق واته‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ 328 كه‌سی تێدا شه‌هیدبوون.

هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو: به‌هۆی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان و ئاڵۆزیه‌كانی عیراقه‌وه‌ 176 هه‌زارو 382 كه‌س برینداربوون  كه‌ زۆرینه‌یان مه‌ده‌نین و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌ ململانێ سیاسیه‌كانه‌وه‌ نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 65 هه‌زار بۆمبی چێنراو (عبوه‌ ناسفه‌) له‌ناو خاكی عیراقدا چێنراون و 32 هه‌زاریان ته‌قیونه‌ته‌وه‌و 44 هه‌زارو 620 بۆمبیشیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ هۆشداری سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ی له‌عیراقدا ئه‌نجامده‌درێن داوه‌و رایگه‌یاندوه‌: ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌عیراق له‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسیدایه‌و به‌ رۆشتنی تیرۆریستانی داعشیش بۆ ئه‌و وڵاته‌ مه‌ترسیه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌بن.


PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket