riklam

ئەنوەر موسلیم: یەپەگە ناوچەكانی كۆبانێی كۆنترۆڵكردوەتەوە

kurdistani 12:32 PM - 2014-10-25
سوپای ئازاد ناردنی هێز بۆ كۆبانێ رەتدەكاتەوە

سوپای ئازاد ناردنی هێز بۆ كۆبانێ رەتدەكاتەوە

سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ رایگەیاند هێزەكانیان زۆربەی ئەو ناوچانەیان ئازادكردوەتەوە كە تیرۆرستانی داعش دەستیان بەسەرداگرتبوو، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوپای ئازادیش ناردنی هێزی بۆ كۆبانێ رەتكردەوە.

ئەنوەر موسلیم سەرۆكی كانتۆنی كۆبانێ بە CNNی راگەیاندوە: شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە توانیویانە ناوچەی تەل شعیر كە دەكەوێتە رۆژئاوای كۆبانێ كۆنترۆڵبكەنەوە، ئەویش دوای رۆژێك دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.

باسی لەوەشكردوە كە دوای پێكدادانی توندی شەڕڤانانی یەپەگە لەگەڵ داعش چەند ناوچەیەكی سنوری نێوان كۆبانێ و توركیایان لەداعش سەندوەتەوە، بەڵام داعش لەهەندێك ناوچەی رۆژهەڵات و باشوری كۆبانێ بونیان هەیە.

لەلایەكی تریشەوە هەر سەبارەت بەكۆبانێ، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توریكا رایگەیاند شەڕڤانانی یەپەگە رەزامەندیان نیشانداوە بە بڵاوكردنەوەی هەزارو 300 چەكداری هێزەكانی سوریای ئازاد لەو ناوچانەی گەمارۆدراون و لەگەڵ داعش شەڕوپێكدادانی توندیان تێدایە.

لای خۆشیەوە ئیدریس نعسان وتەبێژی پەیەدە رایگەیاندوە یەكینەكانی پاراستنی گەل هیچ زانیارییەكیان نیە  لەبارەی نەخشەی ناردنی هێزەكانی سوپای ئازاد بۆ كۆبانێ.

هاوكات زاهر ئەلساكت فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوپای ئازاد لەحەلەب، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی شام-ی زمانحاڵی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا، رایگەیاندوە:لەئێستادا سوپای ئازاد لەچەند بەرەیەكەوە لەشەڕی قورسدایە لەگەڵ داعش و گروپە توندڕەوەكانی سوریاو لەتوانایدا نییە هاوكاری كۆبانێ بكات.

فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوپای ئازا لە حەلەب، هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردوەتەە كە باس لەڕەوانەكردنی هێزی سوپای ئازادیان كردوە بۆ كۆبانێ، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەگەر سوپای ئازاد هێز بۆ كۆبانێ بنێرێت ئەوا سوپای رژێمی بەشار ئەسەد، خاڵە لاوازەكان دەقۆزێتەوەو دەستدەگرێت بەسەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای ئازاد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket