riklam

پێشمه‌رگه‌ بۆردومانی داعش ده‌كات

kurdistani 12:54 AM - 2014-10-25
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

ئه‌مشه‌و 24-10-2014 له‌ بۆردومانێكی هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی عسریه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سه‌عدیه‌، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كه‌ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كرابوو به‌ تیرۆرستانی داعش خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و تیرۆرستانی داعش ئۆتۆمبێلێكیان بۆمبڕێژكردبوو تا به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بیته‌قێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانی هێزه‌كانی پشتیوانی 2ی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی عسریه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای سه‌عدیه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ تیرۆرستانی داعش خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچه‌وه‌كه‌ وتیشی: له‌ ئه‌نجام ئه‌و بۆردومانه‌دا ژماره‌یه‌ك داعش كوژراون و برینداربوون.

PUKmedia  هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket