riklam

داعش بۆردومانی ناو كۆبانێ ده‌كات

kurdistani 12:31 AM - 2014-10-25
شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ به‌وپه‌ری وره‌ به‌رزیه‌وه‌ وه‌ڵامی تیرۆریستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌

شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ به‌وپه‌ری وره‌ به‌رزیه‌وه‌ وه‌ڵامی تیرۆریستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌

له‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 24-10-2014ه‌وه‌ تیرۆریستانی داعش به‌چه‌كی قورس بۆردومانی ناو شاری كۆبانێ ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی شه‌هید ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی تریش بریندارده‌بن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و پاراستنی ژن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆرستانه‌ شه‌ر له‌هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێواره‌وه‌ی ئه‌مرۆوه‌  شه‌رێكی زۆر قورس له‌ هه‌رسێ به‌ره‌ی كۆبانێ به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌عات 7ی ئێواره‌وه‌ به‌ چه‌كی قورس ناو شاری كۆبانێ بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیەكی مه‌ده‌نی به‌ناوی محه‌مه‌د حه‌مێ كه‌ ته‌مه‌نی 44 ساڵانه‌  شه‌هیدبوو و چه‌ندین هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.


وتیشی: ئه‌م ئێواره‌یه‌ سێ ئۆتۆمبێلی دۆشكه‌ هه‌لگر له‌ رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ تێكشكێندران و زیاد له‌ 20 كه‌لاكی تیرۆرستانی داعش له‌ مه‌یدانی شه‌ردا به‌جێ ماون.

رونشیكرده‌وه‌: شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ به‌وپه‌ری وره‌ به‌رزیه‌وه‌ وه‌ڵامی تیرۆریستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌و رێگیریان له‌ته‌واوی پێشره‌ویه‌كانی داعش كردووه‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندوون.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket