riklam

سێ ئۆتۆمبێل TNT به‌ داعشدا ده‌ته‌قێته‌وه‌

kurdistani 11:03 PM - 2014-10-24
داعش TNT بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كردبوو به‌ڵام به‌خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌

داعش TNT بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كردبوو به‌ڵام به‌خۆیاندا ته‌قیه‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-10-2014 تیرۆرستانی داعش سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كه‌ TNT یان تێدابووه‌، ئاماده‌یان كردبوو تا به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بیانته‌قێننه‌وه‌، به‌ڵام به‌خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی گرفرێ-ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی زوممار، تیرۆرستانی داعش سێ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریان ئاماده‌كردبوو تا به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بیته‌قێننه‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بڕێكی زۆر TNT یان تێدابووه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و ناوچه‌یان بۆردومانكردووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كان به‌ هێزه‌كانی داعش خۆیاندا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا، 28 داعش كوژراون و 110ی تریش برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر كراون.

PUKmedia   زێره‌ڤان گولی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket