له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆتایی به‌پرسه‌ی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر هات
kurdistani 08:41 PM - 2014-10-24مه‌لا به‌ختیار: ئاسان نیه جێگای پیاوێكی پاكی وه‌ك كاك به‌كر پڕ بكرێته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-10-2014 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی‌و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی مه‌راسیمی كۆتایی هێنان به‌پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌ی دێرین به‌كری حاجی سه‌فه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا, كه كه‌سوكارو هاوڕێو هاوسه‌نگه‌رانی هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ئاماده‌ی بوون، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار وته‌یه‌كی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)ه‌وه پێشكهشكردو له‌سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌پرسه‌ی تێكۆشهرێكداین, كه له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات به‌رگه‌ی هه‌موو ناخۆشیه‌كانی گرت‌و پیاوێك بوو، بۆ خۆی‌و مناڵه‌كانی نه‌ژیاوه، به‌ڵكو بۆ خهباتو نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و ئامانجه جوانه‌كانی دیموكراسی ئه‌ژیاو هه‌موو چركه ساتێك ئاماده‌بوو، له‌سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌دا گیانیش به‌خت بكات.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی: كاك به‌كر له ژیانی سیاسی خۆیدا سه‌دان جار له‌مه‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه, ژیان وای لێهات له‌سه‌ر نوێنی گیانهلایهكی زۆر ناخۆش, هه‌موومانی ئازار ده‌دات, ئه‌مه بۆ هه‌موومان به‌ڕاستی ناخۆشیه‌كی ئێجگار گه‌وره‌بوو, به‌شی زۆریشمان دڵمان نه‌ده‌هات له‌و دۆخه‌دا بیبینین.
له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئاسان نیه جێگای پیاوێكی پاكی وه‌ك كاك به‌كر، پڕ بكرێته‌وه بۆ گه‌له‌كه‌مان، چونكه به‌كری حاجی سه‌فه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك بوو, به‌ڕه‌نجی خۆی به‌بێ عهشیرهتو بنه‌ماڵه, به‌بێ ئه‌وه تایفه‌ی ههبێتو بهڕهگهزهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی بنازێ, ته‌نها به بیر‌و باوه‌ڕ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی نه‌بێت, ته‌نها به‌و پێشمه‌رگانه نه‌بێت وه‌كو خۆی پێشمه‌رگه بوون.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی: حزبێكی وه‌ك یه‌كێتی رێگایه‌كی دوور‌و درێژی خهباتو به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌كانی ماوه, بۆیه ئاسان نیه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك كاك به‌كر له‌ده‌ست بدات، چونكه هه‌ر مانی‌و ژیانی خۆی فێرگه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كرد.
له‌به‌شی كۆتایی وته‌كه‌شیدا وتی: دڵنیاین له دوایین چركه‌ساته‌كانی ژیانی كاك به‌كر، جگه لهمناڵهكانی، هه‌ر بیری لای یهكێتیو هه‌ڤاڵه‌كانی بووه, هه‌ر بیری لای ئه‌وه بووه كه پێویسته ئه‌م یه‌كێتیه باقی ئه‌ركه‌كانی بهیهكگرتووییو سه‌ركه‌وتوویی بباته‌سه‌ر، بۆیه ئومێده‌وارین به‌له‌ده‌ستدانی كاك به‌كر، سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌كێتی هه‌ر ئاوه‌دان بێت‌و ئه‌خلاقی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌كگرتوویی ی.ن.ك په‌ره‌بسێنێت، تا به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانمان له كاروانی دیموكراسی‌و به‌دیهێنانی ئامانجه به‌دی نههاتوهكان تا ده‌گاته عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌ختیشی كرده‌وه: ئێمه له دوا ئاوات‌و وه‌سێتی ویژدانی كاك به‌كر كه له ویژدانه‌وه بۆ ویژدان، وه‌سیه‌تی بۆ دونیا، تێدهگهینو سور ده‌بین له‌سه‌ر خه‌بات بۆ ته‌واو كردنی ئه‌و كاروانه‌ی كه تیایدا هه‌زاران تێكۆشه‌ری وه‌ك كاك به‌كر خه‌باتیان تیا كردوه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22