riklam

مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول كه‌ی دابه‌شده‌كرێت ؟

kurdistani 07:12 PM - 2014-10-24
له‌ئێستادا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دیاری نه‌كراوه‌

له‌ئێستادا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دیاری نه‌كراوه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگای خۆی نیشاندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕی 240 ملیار دینار بكاته‌ ده‌ستی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و پاشانیش بۆ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ته‌رخانبكرێت.

دلێر تاریق وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی بڕی 240 ملیار دینار كه‌ بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا بگاته‌ ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ PUKmedia بێ ئاگایی خۆی نیشاندا له‌و باره‌یه‌وه‌.

 وتیشی: تائێستا به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كه‌مان پێنه‌گه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا.

راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ كۆتایی هێنان به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام له‌ئێستادا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول دیارنيه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket