riklam

پۆڵات جان: توركیا ده‌یه‌وێت به‌ناوی سوپای سوریای ئازاده‌وه‌ بێته‌ كۆبانێ

kurdistani 05:51 PM - 2014-10-24
پۆڵات جان: توركیا نایه‌وێت هاوكاری كۆبانێ بكات

پۆڵات جان: توركیا نایه‌وێت هاوكاری كۆبانێ بكات

به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو هاوكاری و ده‌ست تێوه‌ردانێك له‌كۆبانێ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ره‌سمی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا گفتوگۆنه‌كرێت.

پۆڵات جان به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 24-10-2014  به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی سوپای سوریای ئازاد بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ گوایه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ بكه‌ین له‌كۆبانێ، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی له‌شكری سوپای سوریای ئازاد ره‌تكرایه‌وه‌و سه‌رۆكی له‌شكری سوپای سوریای ئازاد ده‌ڵێت، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری به‌یاننامه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ نین.

 وتیشی: به‌ بۆچوونی ئێمه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئه‌ردۆغان وتستویه‌تی هه‌رس به‌و هێزه‌ كورده‌ بهێنێت كه‌ له‌كۆبانێ له‌دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان چه‌ند كه‌سێك بخاته‌ ناو ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ره‌س به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌كۆبانێ بهێنێت.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل راشیگه‌یاند: وڵاتی توركیا ده‌یویست كۆبانێ داعشی تێدا جێگیر ببێت، به‌ڵام نه‌یتوانی، هه‌روه‌ها ده‌یویست رێگه‌ بگرێت له‌ ناردنی چه‌ك بۆ كۆبانێ، ئه‌وه‌شی بۆ نه‌چووه‌ سه‌ر، بۆیه‌ له‌ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌ ناوی سوپای سوریای ئازاده‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بهێنێته‌ ناو كۆبنێ – وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ بتوانن ووره‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ بڕوخێنن و كۆبانێ ته‌سلیمی داعش بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌ردۆغان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌به‌ستی نییه‌ هاوكاری كورد بكات، ئه‌گه‌ر نا تائێستاش چه‌ندین هاووڵاتی كورد هه‌یه‌ كه‌ ناهێڵێت بچنه‌ ناو خاكی توركیاوه‌و له‌سه‌ر سنوور ماونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین گه‌نجی كورد له‌ئێستادا له‌ودیوی سنوور هه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت بێنه‌ ناو كۆبانێ- وه‌ بۆ مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ تیرۆرستنان، به‌ڵام وڵاتی توركیا رێگه‌یان پێ نادات.

وتیشی: سوپای سوریای ئازاد پێی راگه‌یاندوین، له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئێمه‌ش له‌شه‌ڕدان، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانیین هاوكاری هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) بكه‌ین.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تائێستا به‌ره‌سمی هیچ لایه‌نێكی ئۆپسسیۆنی سوریا ئاماده‌ییان نیشان نه‌داوه‌ كه‌ بێن و هاوكاری هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ بكه‌ن.

له‌كۆتایدا پۆڵات جان وتی: هه‌ر لایه‌ن ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوكاری كۆبانێ و یه‌په‌گه‌ بكات، ئه‌وا ده‌رگامان كراوه‌یه‌و ده‌بێت به‌ره‌سمی له‌رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه‌ بێن و هاوكایمان بكه‌ن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket