riklam

عوزێم..هێرشێكی داعش تێكده‌شكێنرێت

kurdistani 02:02 PM - 2014-10-24
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

هێزه‌كانی سوپای عیراق هێرشێكی تیرۆرستانی داعش له‌ عوزێم تێكده‌شكێنن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 24-10-2014 له‌ ناحیه‌ی عوزێم تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی ئه‌بو سه‌بع كه‌ نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای ناحیه‌ی عوزێمه‌وه‌ دووره‌و توانیویانه‌ گونده‌كه‌ كۆنترۆڵبكه‌ن.

وتیشی: له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا، هێزه‌كانی سوپای عیراق و عه‌شایه‌رانی ناوچه‌كه‌ روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندوون، دواتریش به‌هۆی تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌یانه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ عوزێم كشاونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆر داعش كوژراون و برینداربوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ناو چه‌كدارانی سوپای عیراقیشدا ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو بریندار هه‌یه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ رێگای سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك – به‌غدا داخرابوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌و رێگاكه‌ش كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket