riklam

زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ته‌نه‌ی له‌ئاسمانی سه‌عدیه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌

kurdistani 01:22 PM - 2014-10-24
له‌وه‌ دڵنیاین په‌ره‌شۆت نه‌بووه‌

له‌وه‌ دڵنیاین په‌ره‌شۆت نه‌بووه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فڕێدانه‌ خواره‌وه‌ی ته‌نێكی نه‌ناسراو له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا، وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و ته‌نه‌ چیه‌و هه‌رچیه‌ك ده‌وترێت ته‌نها داڕشتنه‌و هیچی تر.

عه‌قید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 23-10-2014 له‌ ئاسمانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاوه‌ ته‌نێك كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری (تۆیۆتا – مه‌رزیه‌) هاتوون و بردوویانه‌.

وتیشی: قسه‌ زۆر له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوه‌تی نه‌زانراوه‌ ئه‌و ته‌نه‌ چیه‌، هه‌ندێك پێیانوایه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بێت كه‌ بۆ كاری كه‌شف هاتبێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، هه‌ندێكی تریش پێیانوایه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه‌ فرێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و رێگه‌ ئاسمانییه‌ رێگه‌یه‌كی بازرگانییه‌و فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی و عیراقی و توركی و ئێرانی پێیدا ده‌ڕوات، بۆیه‌ ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بێتو لایه‌نی ره‌سمی ئه‌وكاره‌ی كردبێت و هاوكاری بێت بۆ تیرۆرستانی داعش، ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین و لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌،.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌وه‌ دڵنیاین په‌ره‌شۆت نه‌بووه‌، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌و سنوره‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش بێئاگایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ هه‌ندێك له‌ فه‌رمانده‌كانی فه‌رمانده‌یی دیجله‌ له‌ عه‌شیره‌تی كه‌روین و پێده‌چێت ئه‌وان بن و هاوكارییان ناردبێت، وتی: گه‌وره‌ترین پله‌ له‌ناو ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌ عبدلئه‌میر زه‌یدیه‌ كه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی هه‌لیكۆپته‌ری هه‌یه‌، هیچ هه‌لیكۆپته‌رێكیش له‌ ئاسمانی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌ نه‌بینراوه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket