riklam

خورماتوو..ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

kurdistani 01:11 PM - 2014-10-24
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

ئه‌مڕۆ 24-10-2014 له‌ نزیك بازاڕێكی گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری له‌ قه‌زای خورماتوو، بۆمبێكی چێندراو ته‌قییه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هیدو برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ نزیك بازاڕی رۆژكان له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای خورماتوو، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ 2 هاووڵاتی شه‌هیدبوون و 2 هاووڵاتی تریش برینداربوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌و په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌دا هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته‌ ئامانج و برینداره‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خورماتوو كراون.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket