riklam

داعش ئه‌فسه‌رێكی ئه‌منی گوللـه‌باران ده‌كات

kurdistani 12:07 PM - 2014-10-24
هۆكاری گوللـه‌بارانكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ی باجی به‌ داعش نه‌داوه‌

هۆكاری گوللـه‌بارانكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ی باجی به‌ داعش نه‌داوه‌

تیرۆستانی داعش به‌رده‌وامن له‌ كوشتن و له‌سێداره‌دانی كه‌سانی دیارو به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌ناو شاری موسڵ، له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئێواره‌ی رۆژی 23-10-2014 ئامر فه‌وجی پۆلیسی فریاكه‌وتنی خۆرئاوای موسڵیان گوللـه‌باران كرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له‌ 25 كه‌سی ناودارو پله‌داری ئه‌منی و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو پزیشكیان گوللـه‌باران كردووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تیان به‌ خه‌لیفه‌ نه‌داوه‌.

وتیشی: ئێواره‌ی دوێنێ له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كی حه‌ی شفا عه‌قیدێكی ئه‌منیان به‌ناوی عه‌قید (عیسا عوسمان) ئامر فه‌وجی پۆلیسی فریاكه‌وتنی خۆرئاوای شاری موسڵیان له‌ به‌رده‌م كه‌سوكاره‌كه‌یدا گوللـه‌باران كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری گوللـه‌بارانكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه‌ی باجی به‌ تیرۆرستانی داعش نه‌داوه‌، كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ تیرۆرستانی داعش ته‌واوی ئه‌و ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌ سه‌ربازیانه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و داوایان لێكردوون ته‌وبه‌ی باج بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌ویش پێكهاتووه‌ له‌وه‌ی ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ نیه‌و ئه‌وه‌ی له‌ پێشوودا كردوویانه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت 5 ملیۆن دینار وه‌كو باج بده‌نه‌ خه‌زێنه‌ی داعش، به‌ڵام عه‌قید عیسا عوسمان ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌داوه‌، بۆیه‌ گوللـه‌باران كراوه‌.

PUKmedia  سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket