پرسه‌نامه‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر
kurdistani 11:53 AM - 2014-10-24به‌كری حاجی سه‌فه‌ر
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
به‌ڕێز/ بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ری نه‌مر كاكه (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر)
ســـــڵاو....
به داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر)مان پێگه‌یشت، دڵته‌نگ و نیگه‌رانی كردین، ئه‌م فه‌رمانده نه‌مره هه‌ر له دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌وری شیاوی هه‌بووه، له‌ڕۆژه سه‌خته‌كاندا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌میشه له‌ڕیزی كوردایه‌تیدا بوون و ئه‌وه‌ی پێی كرابێت بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ئه‌نجامیداوه‌و دواتر دوای راپه‌ڕین وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان درێژه‌ی به خه‌بات داوه‌و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) بووه، له ته‌نگانه‌و رۆژه سه‌خته‌كاندا هه‌میشه وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ئه‌زمون و فه‌رمانده‌یه‌كی به‌وره له مه‌یدانه‌كاندا ده‌وری شیاوی هه‌بووه، بۆیه به له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه كوردایه‌تی و (ی.ن.ك) خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یی لێده‌كه‌وێت.
به‌ناوی سه‌رجه‌م كادران و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، له په‌روه‌ردگار داواكارین دوامه‌نزڵگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت و ته‌سه‌لاو سه‌بوری بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌خوازین، ئومێد ده‌كه‌ین دواخه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره بێت.
لــــه‌گــــه‌ڵ رێـــــزدا....
اإنــا لـلـــه و إنــا الـیــه راجـعــون
ناوه‌ندی ده‌ره‌وه
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28