riklam

"ساڵی نوێی كۆچی ساڵی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی و كوردو پێشمه‌رگه‌ بێت"

kurdistani 11:45 AM - 2014-10-24
به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه‌

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه‌

به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی كۆچییه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌، "هیوادارین ساڵی نوێی كۆچی ساڵی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی گه‌لی و كورد و پێشمه‌رگه‌كانمان بێت به‌سه‌ر تیرۆرستان".

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه‌
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی (1436) گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تیش موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین "له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ساڵی نوێی كۆچی ساڵی سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر تیرۆرستان و هه‌موو هاوبیره‌ تاریكه‌كانیان بێت و هه‌موو ئاواره‌كان سه‌ربه‌رزانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێن و ماڵی خۆیان" پێویسته‌ یادی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (ێ) بكه‌ینه‌ هه‌وێنی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردو په‌ندو وانه‌ی خۆشه‌ویستی خاك و ئایین و لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (ێ) پێی ناسراو بوه‌ "هیوامان به‌ ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌لی كورده‌ كه‌ ساڵی نوێی كۆچی بكه‌نه‌ سه‌ره‌تای ژیانێكی شایسته‌ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو تاكێكی ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌ كوردستانی گه‌وره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌سایه‌یدا هه‌موان به‌ئاشتی بژین.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30 زیلحیجه‌ی ساڵی 1435 كۆچی
24/10/2014

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket