riklam

سلێمانی.. هەشت تۆن شیر رەوانەی منداڵانی كۆبانێ دەكرێت

kurdistani 01:52 AM - 2014-10-24
بەرپرسانی یەكێتی پێنج هەزار شیریان دابیكردوە

بەرپرسانی یەكێتی پێنج هەزار شیریان دابیكردوە

لەشاری سلێمانیەوە بڕی هەشت تۆن شیر بۆ منداڵانی كۆبانێ رەوانەی سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و رۆژئاوا كرا تا لەلایەن یەپەگەوە بگەیەنرێتە كۆبانێ و بەسەر منداڵاندا دابەشبكرێت.

نەورۆزی مانگر سەۆكی گروپی بانگی كوردایەتی بە PUKmediaی راگەیاند: هەردوو گروپی بانگی كوردایەتی و ناسنامەی كورد بۆ ماوەی دوو هەفتە لەشاری سلێمانی هەڵمەتی كۆكردنەوەی شیرمان ئەنجامدا بۆ منداڵانی كۆبانێ و ئەمڕۆش  كۆمەكەكە كە بڕی هەشت تۆن شیر بووە رەوانەی منداڵانی كۆبانێ كراوە.

وتیشی: بڕی شیرەكە هەشت تۆن بووەو لەڕێی لۆرییەكەوە رەوانەی سەرسنور كراوەو لەوێش لەلایەن یەپەگەوە ئەو شیرە وەردەگیرێت و ئەوان دەیگەیەننە كۆبانێ تا بەسەر منداڵاندا دابەشی بكەن.

نەورۆزی مانگر ئەوەشی رونكردەوە پێشتر هەركاتێك بانگەواز كرابێت بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك، ئەوا بڕێكی زۆر كۆمەك كۆدەكرایەوە، بەڵام هەرچەندە ئەوان بانگەوازیان كردوە بۆ كۆكردنەوەی شیر بۆ منداڵانی كۆبانێ، چونكە منداڵ شیر دەخوات و بەرگەی برسێتی ناگرێت، وتی: بەهۆی ئەو قەیرانی داراییەی هەرێمی كوردستان وەك پێویست هاووڵاتیان نەیانتوانیوە بەدەم ئەو كۆمەكەوە بچن، بەڵام دوای داواكارییان لەبەرپرسانی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان بۆ هاوكاریكردنیان لەدابینكردنی شیر، ئەوانیش لای خۆیانەوە پێنج هەزار شیریان بۆ دابینكردون و بەوەش بڕێكی باشیان بۆ منداڵانی كۆبانێ كۆكردوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

 

2152124102014_8777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket