riklam

وەزیری تەندروستی بڕیاریدا دەرمان بۆ بەرەكانی جەنگ دابینبكرێت

kurdistani 01:11 AM - 2014-10-24
 سنوری جەلەولاو نەقشبەندی بەسەركردەوە

سنوری جەلەولاو نەقشبەندی بەسەركردەوە

ئەمڕۆ 2014/10/23 بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربون لەرەوشی تەندروستی و پێداویستی پزیشكی لەبەرەكانی پێشەوەی جەنگ لەسنوری جەلەولاو نەقشبەندی، د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و جێگری سەرۆكی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەنگەرەكانی پێشمەرگەو تیمەكانی پزیشكی لەبەرەكانی پێشەوەی بەرگری لەخاكی كوردستان لەدەروازەی جەلەولاو هێزەكانی پێشمەرگە لەنەقشبەندی بەسەركردەوەو سوپاس و دەستخۆشی لەهێزەكانی پێشمەگەرو تیمەكانی پزیشكی كرد كە بەردەوام پاڵپشت و هاوكاری برا پێشمەرگەكانیان لەبەرەكانی پێشەوە.

د.رێكەوت حەمە رەشید بڕیاریشدا بەدابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و هەروەك پیشەو رۆڵی تیمەكانی پزیشكی بەئەركێكی قورس و پیرۆز وەسفكرد كە لەئێستادا میللـەتەكەمان روبەڕووی شەرشێكی نەخوازراوبویتەوە.

PUKmedia

 

5710124102014_222.jpg

1511124102014_2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket