riklam

نوێكراوەتەوە..فڕۆكه‌كان له‌باشوری كه‌ركوك چەندین داعش دەكوژن

kurdistani 12:16 AM - 2014-10-24
لەحەویجەدا بینای پەیمانگای تەكنیكیان كردوەتە ئامانج

لەحەویجەدا بینای پەیمانگای تەكنیكیان كردوەتە ئامانج

فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەخەستی بۆردومانی ناو قەزای حەویجەو دەوروبەریانكردو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش ژمارەیەكی زۆر داعش كوژراون.

لەوبارەیەوە وەستا رەسوڵ فەرماندەی     ژووری ئۆپراسیۆنەكانی باشوری كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لەسەعات 9ی ئەمشەوەوە بەخەستی بۆردومانی ناو قەزای حەویجەو دەوروبەریان كردوە.

وتیشی: لەناو حەویجەدا بینای پەیمانگای تەكنیكی قەزاكەیان كردوەتە ئامانج كە یەكێكە لەمۆڵگە سەرەكییەكانی داعش لەناو قەزاكەدا،لەدەوروبەری حەویجەش چەند خاڵێكی پشكنینی داعشیان بۆردومانكردوە.

فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی باشوری كەركوك ئاشكراشیكرد كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە دەستیان كەوتووە لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا ژمارەیەكی زۆر داعش كوژراون، بەڵام تائێستا ژمارەكە بەتەواوی نەزانراوە.

لەماوەی رابردوشدا فڕۆكە جەنگییەكان لەناوچەكانی باشوری كەركوك و قەزای حەویجەو دەوروبەری چەندجارێك بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كردوەو بەهۆیانەوە دەیان تیرۆرستی داعش كوژراون.

PUKmedia  عومەر غەریب - كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket