riklam

جوتیارانی هەڵەبجە: هاوردەكردنی هەنار قەدەغە بكرێت

kurdistani 10:15 PM - 2014-10-23
وەزارەتی كشتوكاڵ كەمتەرخەمە

وەزارەتی كشتوكاڵ كەمتەرخەمە

ئەمڕۆ2014/10/23 لەبەرانبەر هاتنەناوەوەی بەرهەمی هەنار لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم و كەمبونەوەی نرخی بەرهەمی خوماڵی هەنار وەفدێكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی هەڵەبجەیان كردو لەنزیكەوە لەگەڵ جوتیارانی ناوچەكە كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەشیان وەفدەكە لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند  لەئێستادا هەواڵەكانیان بۆ رێگریكردن لەهاتنە ناوەوەی هەنار دەستپێكردوەو ناشتوانن بەتەواوەتی رێگری لەهاتنە ناوەوەی هەنار بكەن,  تەنها بەنوسراو لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەنەوە.

غەریب پێنجوینی جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: وەك پەرلەمان لەنزیكەوە گوێبیستی جوتیاران بوین و لە ئاستی بەرهەمی هەناری هەڵەبجەمان كۆڵییەوەو هەوڵدەدەین بازاڕێك لە هەولێر بۆ هەناری هەڵەبجە بدۆزینەوە.

لای خۆشیەوە نوری ئیسماعیل بەڕێوبەری پێشینەو بەبازاڕكردن لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش  كە لەگەڵ وەفدەكەدا بوو رایگەیاند: لەكاتی جەژندا لە سنوری هەولێر هەنار بەنایاسایی لەلایەن چەند بازرگانێكەوە هاوردە كراوەو هەمیشەش لە بەدواداچوونی وردین بۆ  عەلوەكان تاوەكو رێگری بكەین و ئەو كەسانەی بەنایاسایی دەیهێنن روبەڕووی دادگایان بكەینەوە.

لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری PUKmedia كە بۆچی لەسەرەتای مانگی ئابەوە تا سەرەتای كانونی یەكەم هێنانی هەنارتان لەدەرەوە قەدەغە كردووە كەچی هەناری دیكە لەعەلوەكاندا دەبینرین، ئەوەش كەمتەرخەمی وەزارەتی كشتوكاڵ نیە؟، نوری ئیسماعیل رایگەیاند: ئێمە لایەنێكی جێبەجێكردنین و تەنها بەنوسراو قائیمقامیەتەكان ئاگادار دەكەینەوە، لەتەواوی وڵاتاندا ریگەی قاچاغ  كۆنترۆڵ ناكرێت.

هاوكات شاخەوان محەمەد نوێنەری جوتیارانیش بە PUKmediaی راگەیاند:رۆژانە لەعەلوەكاندا هەناری هاوردە بەئاشكرا دەفرۆشرێت، ئەمە لە كاتێكدایە دەتوانن وەك جوتیارانی هەڵەبجە بەشێكی زۆر لەپێداویستی  كوردستان دابین بكەن  و داواش دەكەین بەزوترین كات رێگری لەو كارە بكرێت.

لەسنوری پاریزگای هەڵەبجەدا حەوت هەزار 500 دۆنم باخی هەنار هەیەو بەردەوام رووبەرەكەی لە فراوان بوون دایە، ساڵانەش حكومەتی هەرێم  لە15-8 بۆ 1-12ی هەموو ساڵێك هێنانی هەناری  قەدەغە كردوە،بەڵام جوتیاران پێیانوایە وەك پێویست ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ ناكرێت.

PUKmedia فەرحان حەمەخان – هەڵەبجە

18142223102014_14.gif

33142223102014_15.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket