riklam

هەرێم زیندانە هەڵاتوەكانی موسڵ رادەستی بەغدا دەكاتەوە

kurdistani 06:53 PM - 2014-10-23
    ژمارەیان 103 زیندانیەو لەبادوشی موسڵ هەڵاتون

ژمارەیان 103 زیندانیەو لەبادوشی موسڵ هەڵاتون

وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم 103 زیندانی هەڵاتوی بەندیخانەی بادوشی شاری موسڵی رادەستكردونەتەوە كە دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە لەلایەن داعشەوە لەزیندان هەڵاتون.

حەیدەر سەعدی وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە:وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان 103 زیندانی هەڵاتوی گرتوخانەی بادوشی ناوەندی شاری موسڵی رادەستی فەرمانگەی چاكسازی عیراق كردوە كە سەر بەوەزارەتی دادی حكومەتی عیراقە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دادی عیراق باسی لەوەشكردوە ئەو 103 زیندانە، لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوەو شكاندنی گرتوخانەی بادوش هەڵاتون و رویان لەهەرێمی كوردستان كردوەو لەلایەن حكومەتی هەرێمیشەوە دوای دەستگیركردنیان لەگرتوخانەی شەقڵاوە زیندانیكراون.

سەعدی باسی لەوەشكردوە دوای هەڵاتنیان لەگرتوخانەی بادوش، هەندێك لەو زیندانیانە خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان كردوە، جگە لەوەش دەزگا ئەمنیەكانی حكومەتی هەرێم توانیویانە ئەوانەی تر دەستگیر بكەن، دوای رادەستكردنەوەشیان بەوەزارەتی دادی عیراق رەوانەی گرتوخانەی فیدراڵی چەمچەماڵ كراون كە سەر بەفەرمانگەی چاكسازی هەمان وەزارەتە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket