riklam

100 داعش خۆیان راده‌ستی سوپا ده‌كه‌ن

kurdistani 04:40 PM - 2014-10-23
له‌ ئێستادا ره‌وانه‌ی شوێنێكی دیاریكراو كراون

له‌ ئێستادا ره‌وانه‌ی شوێنێكی دیاریكراو كراون

ئه‌مڕۆ 23-10-2014 به‌رپرسێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل هه‌واڵی ته‌سلیمبوونی 100 تیرۆرستی داعش پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ك به‌عسیشیان تێدایه‌.

سامر زیبان سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی باكووری پارێزگای بابل له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل به‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌: ئه‌مڕۆ 100 تیرۆرستی داعش و به‌عسییه‌كان له‌ ناوچه‌ی جرف السخر خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراق كردووه‌و له‌ ئێستادا ره‌وانه‌ی شوێنێكی دیاریكراو كراون.

وتوشیه‌تی: ئه‌و 100 تیرۆرسته‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ له‌ ناوچه‌كانی (العبدویس، الحجیر) گه‌مارۆدراون، تا دواجار خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراق كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ نێوان ئه‌و دیلانه‌دا دوو تیرۆرست هه‌یه‌ كه‌ پێشووترو له‌ ساڵی 2003 – 2005 دا به‌ ناوه‌كانی (داود سلمان الفیحان، عارف الجنابی) كه‌سانی نزیكی (ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی) بوون.

PUKmedia  سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket