riklam

سوریا..بۆردومانی هاوپەیمانان 464داعشی كوشتوە

kurdistani 06:10 PM - 2014-10-23
مانگێكە بۆردومانی داعش دەكەن

مانگێكە بۆردومانی داعش دەكەن

لەماوەی سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە ئاسمانییەكانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر تیرۆرستانی داعش لەسوریا 553 كەس كوژراون كە زۆربەیان داعشن.

ئەمڕۆ 2014/10/23 مانگێك بەسەر دەستپێكردنی هێرە ئاسمانیەكانی ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمان بۆ سەر تیرۆرستانی داعش و بەرەی نوسرە لەناو خاكی سوریا تێپەڕدەبێت، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: لەئەنجامی هێرشە ئاسمانیەكانی وڵاتانی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەو مۆڵگەكانی تیرۆرستانی داعش كە لەمانگی رابردوەوە دەستیپێكردوە 553 كوژراوی لێكەوتوەتەوە كە زۆربەیان تیرۆرستانی داعش و بەرەی نوسرە بوون.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە لەو 553 كوژراوە، 464 تیرۆرستی داعش بوون، هەروەها 57 لەتیرۆرستانی بەرەی نوسرەبوون كە كە لقێكی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیدەیە لەسوریا، هاوكات لەنێو كوژراوەكاندا 32 هاووڵاتی مەدەنیشی تێدا بووە.

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمان لە 23ی ئەیلولی رابردوەوە لەڕێی هێرشی ئاسمانیەوە دەستیانكردوە بەلێدانی مۆڵگەو پێگەكانی تیرۆرستانی داعش و بەرەی نوسرە.

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket